هەسەدە: سوریا رێککەوتنەکەی پێشێلکردووە و پێش کشانەوەمان هاتنە دێرحافر

2 كاتژمێر لەمەوپێش



ناوەندەی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: لەسەر بنەمای ئەو رێککەوتنە بە سەرپەرشتی نێودەوڵەتی کراوە، رێککەوتن کرا کە هێزەکانی حکومەتی دیمەشق دوای تەواوکردنی کشانەوەی هێزەکانمان بچنە ناو شارۆچکەکانی دێر حافرو مەسکەنە لە رۆژهەڵاتی حەلەب، بەڵام دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنەکەی پێشێل کرد و پێش ئەوەی شەڕڤانانمان بە تەواوی بکشێنەوە، هاتە ناو شارۆچکەکانەوە، ئەمەش دۆخێکی زۆر مەترسیداری دروستکردووە کە ئەگەری لێكەوتەی مەترسیداری هەیە. 

بۆیە داوا هێزە نێودەوڵەتییەکان دەکەین کە سەرپەرشتی رێککەوتنەکە دەکەن، بەپەلە دەستوەردان بکەن بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی و رێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتر.

دەستەی ئۆپۆراسیۆنەكانی سوپای سوریا بۆ ئاژانسی هەواڵی سانا: کۆنترۆڵکردنی سەربازی ته واوی شاری دێر حافر له گوندەواری رۆژهەڵاتی حه له ب رادەگەیەنین.
هێزەکانی سوپای سوریا کار بۆ ئەمنیەتی شارەکە و پاککردنەوەی لە مین و پاشماوەی جەنگ دەکەن.

پێشڕەوی بەرەو ناوچەکانی مەسکەنە و دیبسی عەفنان دەست پێ دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار