بۆ مانگی یەک زیاتر لە سێ هەزار خانەنشینی دیکە مووچەیان بۆ دەبەسترێت

3 كاتژمێر لەمەوپێش



ئەم مانگە مووچەی زیاتر لە سێ هەزار پێشمەرگەی دیكەی خانەنشینكراو دەبەسترێت كە لەمانگی هەشتەوە گەیشتوونەتە تەمەنی خانەنشینی، چەند مووچەیەک بەیەکەوە وەردەگرن، زیاتر لە دوو هەزار و 500ـی دیکەش دەکەوێتە مانگی دوو.

 لە مانگەکانی ڕابردوو لە 19 هەزار دۆسیەكەی خانەنشینانی پێشمەرگە، 13 هەزار و 774 کەس دۆسیەیان تەواو کراوە و مووچەیان بۆ بەستراوە، بەشێکی دیکەیان ماون وردبینی تێدا بکرێت، بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو سەرجەمیان ئامادە دەبن.

 لیوا حاجی مەلا ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە و کەمئەندامان؛ بە ئاڤای گوت، "سێ هەزار و 24 خانەنشین و کەمئەندام لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی یەک مووچەیان بۆ دەبەسترێت، 53 خانەنشینی پێشمەرگەن، دوو هەزار و 971 کەسیان کەمئەندامن، ئەوانە چەند مووچەیەک بەیەکەوە وەردەگرن."

 بەگوتەی بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە و کەمئەندامان، هەزار و 712 دۆسییەی دیکەیان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کردووە، ئەگەر وردبینی تەواو بکرێت لەم مانگە مووچەیان دەبەسترێت و ژمارەی ئەو خانەنشین و کەمئەندامانەی لەم مانگە مووچە وەردەگرن دەبێت چوار هەزار و 736، ئەگەر دۆسییەکانیشیان بمێنێتەوە ئەوا دەکەوێتە سەر مانگی دوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار