عەبدوڵا ئۆجەلان: گرژییەکانی سوریا هەوڵێکە بۆ تێکدانی پرۆسەی ئاشتی

3 كاتژمێر لەمەوپێش



شاندی ئیمراڵی رایگەیاند دوێنێ شەممە کۆبوونەوەیکی دوو کاتژمێر و نیویان لەگەڵ رێبەر ئۆجەلان هەبووە و تێدا باسی لە ئاڵۆزییەکانی سوریا کردووە.

شاندەکە دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا رێبەر ئۆجەلان نیگەرانی قووڵی خۆی لەبارەی بە ململانێکان و پەرەسەندنی گرژییەکان دەربڕی، ئەو گرژییانەی بە هەوڵێک ناوبرد بۆ تێکدانی پڕۆسەی ئاشتی و گوتی، کێشەکانی سوریا تەنیا لە رێگەی دیالۆگ و دانوستان و لۆژیكی دروستەوە دەتوانرێت چارەسەر بکرێن.

بەیاننامەی شاندی پارتی یەكسانی و دیموکراسی لە ئیمرالی: 

رۆژی ١٧ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٦ لە ئیمرالی کۆبونەوەیەکمان لەگەڵ بەڕێزعەبدوڵا ئۆجەلان ئەنجامدا، کە نزیکەی دوو کاتژمێر و نیوی خایاند. لە میانی دیدارەکەدا، بەڕێز ئۆجەلان پابەندبوونی خۆی بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی دووپاتکردەوەو رایگەیاند، دیدگای ٢٧ی شوبات هەر بە دروستی ماوەتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا گرنگیی گرتنەبەری هەنگاوی پێویست بۆ پێشخستنی پرۆسەکە دووپاتکردەوە.

سەرنجی سەرەکی کۆبونەوەکە پێشهاتەکانی سوریا بوو، بەڕێز ئۆجەلان نیگەرانی قوڵی خۆی سەبارەت بە ململانێکان و پەرەسەندنی گرژییەکان دەربڕی و ئەوەی بەهەولێك ناوبرد بۆ تێکدانی پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی ، بە توندی جەختی لەوە کردەوە، کێشەکانی سوریا تەنیا لە ڕێگەی دیالۆگ و دانوستان و لۆژیكی دروستەوە دەتوانرێت چارەسەر بکرێن.

ئامادەیی خۆشی دووپاتکردەوە بۆ جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتیەكانی بۆ دڵنیابوون لە چارەسەركردنی ئەم پرسە لە ڕێگەی گفتوگۆو دوورکەوتنەوە لە ململانێ، داواشی لە هەموو لایەنە چالاكەكان رۆڵی ئەرێنی خۆیان بگێڕن و بەرپرسیارانەو جددی لەم بوارەدا مامەڵە بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار