تەرمی چوار شاخەوانەکەی بانە دۆزرایەوە

3 ڕۆژ لەمەوپێش



 

تەرمی ئەو چوار کەسە دۆزرایەوە کە ئێوارەى دوێنێ هەینی لە شاخێکى شارى بانەى لە پارێزگای کوردستان(سنە)ی رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتنە ژێر بەفرە. 
 ئەمڕۆ شەممە، 1ی ئاداری 2025، عەلى ئەکبەر، جێگرى پارێزگارى سنە، ڕایگەیاند دوای گەڕانێکی زۆر، تەرمی ئەو چوار شاخەوانە دۆزرایەوە کە دوێنێ لە ئەنجامی هاتنی رەنووی بەفرەوە بێسەرشوێن بوون.

ئەو بەرپرسە ئەوەشى وت ئێوارەی دوێنێ دوو گروپ لە شاخەوانی ناوخۆیی لە بەرزاییەکانی حەفت تاش کە ٤٠ کیلۆمەتر لە بانەوە دوورە، لە ڕێگای گەڕانەوەیان ڕووبەڕووی سێ بەفربارینی یەک لە دوای یەک بوونەتەوە، و حەوت شاخەوان کەوتونەتە ژێر بەفر.

ئەوەشى ئاشکراکرد کە ئەمڕۆش لە کاژێر 5 بەیانییەوە گەڕان بە دوای ئەو هاونیشتمانییانە دەستی پێکرد. جگە لە ژمارەیەکی زۆر لە هاونیشتمانییان، تیمەکانی فریاکەوتن ئامادە بوون.
 
دوێنی هەینی کۆمەڵێک شاخەوان کە بە مەبەستی شاخەوانی چووبوونە چیایەکی نزیک شاری بانە و ئەندامی هەردوو گرووپی شاخەوانیی پاژین و سوور کێو بوون، بەر رنووی بەفر کەوتن. هەر دوێنێ تەرمی دوو کەسیان دۆزرایەوە و 4 کەسیش بە برینداری دەرهێندران. 
ئەو کەسانەی لەو رووداوەدا گیانیان لەدەستدا، دوو ژن و 4 پیاون بە ناوەکانی شەهلا رەحمانی، رووناک دانشمەند، عومر عەبدوڵڵاهی،کاروان ئەحمەدپوور، خالق محەممەد نەژاد و یاسا سادقی و خەڵکی بانەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار