تورکیا بە هەلیکۆپتەر هێرش دەکاتە سەر چیای لینکی لەدێرەلووک

2 ڕۆژ لەمەوپێش



کامەران عوسمان، بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ لە رێکخراوی سی پی تی، ڕایگەیاند سوپای تورکیا بە هەلیکۆپتەر هێرش دەکاتە سەر چیای لینکی لە ناحیەی دێرەلووک.
ئەو بەرپرسەى ڕێکخراوى cpt وتیشى: لە کاتژمێر ١:٠٤ خولەکی ئەمشەودا، سوپای تورکیا بە هەلیکۆپتەر هێرشی کردە سەر چیای لینکی لە ناحیەی دێرەلووک لە قەزای ئامێدی و گەریلاکانی پارتی-کرێکارانی-کوردستانیش بە تەقەکردن وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە.
بەپێى ئەو زانیاریانەى کامەران عوسمان خستویەتیە ڕوو هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنی نەبووەتە قوربانی، بەڵام بەهۆی نزیکی هێرشەکە لەناو ناحیەی دێرەلووک، ترس و دڵەڕاوکێ لە ناو هاوونیشتیمانیانی ناحیەکە بڵاوبۆتەوە.

لە ڕۆژی ٢٧ی شوباتەوە کە ڕێبەری زیندانیکراوی پە-کە-کە، بانگەوازی ئاشتی بڵاوکردەوە، ئەمە هەشتەمین هێرش و بۆردوومانی سوپای تورکیایە بۆسەر هەرێمی کوردستان.
بەپێى ئامارێکى ڕێکخراوى سی پی تی ئەمریكی لەبارەی ئۆپەراسیۆنە نوێیەكەی توركیا لەناو خاكی هەرێم بڵاوكردەوەو دەڵێت، لەماوەی یەك مانگی ئۆپەراسیۆنەكەدا 9 گوند بەتەواوەتی چۆڵكراون، 184 خێزان ئاوارەبون، 19 خانوی هاوڵاتیانی مەدەنی بۆردومان كراون و وێران بون و 1 هاوڵاتی مەدەنیش برینداربوەو هەروەها سوپای تورکیا 10 بارەگای سەربازی نوێی لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان بنیاتناون. 

سی پی تی لەساڵی 2006ـەوە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، جگە لە تۆماری بۆردوومانەکان، کار بۆ پاراستنی چالاکڤانانی مافی مرۆڤ و رۆژنامەنووسان دەکەن.
تیمەکەی رێکخراوی سی پی تی تەنها سێ کەسن لە هەرێمی کورستان، بەڵام کارەکانیان وایکردووە ببنە چالاکترین تیمی رێکخراوەکەیان لەسەر ئاستی جیهان.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار