هەموو ساڵێک بەقەرز یادى هەڵەبجە دەکرێتەوە

12 كاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانى هەڵەبجە، ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن، هیچ ساڵێک بودجەى یادى هەڵەبجە لەکاتى خۆیدا نەگەیشتوە بەدەستیان و بەناچارى پەنایان بردوەتە بەر قەررزو هاوکارى و کۆمەکى چەند شوێنێک.
کەمتر لە دوو هەفتەى ماوە بۆ یادى 37ـەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە،هێشتا بودجەى یادکردنەوەکەى ڕەزامەندى لەسەر نەدراوە کە بڕەکەى نزیکەى ٤٠ ملیۆن دینارە.
کامەران مستەفا، بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانى هەڵەبجە، لەلێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت: چەند ڕۆژێکى کەممان ماوەو هێشتا ئەو بودجەیەیەى داوامان کردووە، بۆمان نەهاتووە ئەگەر بگات بەدەستیشمان فریاى ئیش و کارەکانمان ناکەوێت.
لە 16-3-1988 هەڵەبجە لەلایەن حكومەتی ئەو كاتەی عێراق كیمیاباران كرا و جگەلە شەهیدبوونی پێنج هەزار كەس و برینداربوونی زیاتر لە 10 هەزار كەس بە هەزاران كەسیش ئاوارە بوون، بڕیارە لە رۆژی شەممە 16-3ـی ئەمساڵیش لە پارێزگای هەڵەبجە یادی 31ساڵەی ئەو كارەساتە بكرێتەوە.
ئەو جەختى لەسەر ئەوەکردەوە ئێستا لەگرفتى ئەوەدان چۆن ئیشەکانیان ڕێکبخەن، هەموو ساڵێم برێک پارە دەهێنین بەقەرز لەشوێنێک بەشێک لەئیشەکانى پێدەکەن، تا ئەو کاتەى بوجەکەیان بۆ خەرج دەکرێتەوە، ئەو وتیشى: کارەستاى هەڵەبجە ڕەمزى مەزڵومیەتى ئەم میلەتەیە چەکى دەسەڵاتە، بەڵام بەوشێوەیە بودجەى بۆخەرج دەکرێت.
کامەران مستەفا وتیشى: هەموو ساڵێک ئەمە دەڵێینەوەو داواکارى سەرجەم خەڵک و کەسوکارى شەهیدانیشە، هەقە بەدەر لەڕێنماییەکان و بەشێوەى مینحە بودجەى یادەکە خەرج بکرێت، بۆ ئەوەى ئێمە دەستکراوەبین، ساڵانە ئێمە ئەو گرفتەمان ڕوبەڕودەبێتەوە چونکە کۆمەڵێک میوانت دێت لەڵاتانى دەوربەرەوە وەک ئێران لەناوەڕاست و باشورى عێراقەوە دەبێت پێشوەختە ئامادەسازى بۆ بکرێت.
سەبارەت بە بڕى ئەو پارەیەى کە بۆ یادى هەڵەبجە تەرخاندەکرێت، بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى شەهیدانى هەڵەبجە دەڵێت: هەموو ساڵێک بڕێکى کەممان بۆ دابین دەکرێت، لەدەوروبەى ٣٥ بۆ ٥٠ ملیۆن، ئەبێت بڕێکى زیاتر داوادەکەین، چونکە دەزانین لەوەزارەتى داراییەوە کەمدەکرێتەوە، ئێستاش ئەوەندە کاتمان بەدەستەوە نەماوە.
هەڵەبجەییەکان بەگشتی نيگەرانن و پێیانوایە شارەکەیان لەچاو ئەو قوربانییە مەزنە، کەم خزمەتی کراوە.
ماوەی 11 ساڵە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵەبجەی وەکو پارێزگا ناساندووە، بەڵام هێشتا لە بەغدا و پەرلەمانی عێراق ئاستەنگ لەبەردەم بوونی هەڵەبجە بە 19ـەیەمین پارێزگای عێراق دروستدەکرێت.

