هەپەگە: هێرشەکانی سوپای تورک لە ئاسمان و زەمینەوە بەردەوامە

6 كاتژمێر لەمەوپێش



هەپەگە ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی هێزەکانمان لە ئاگر بەستدایە، سوپای تورک بەردەوامە لە هێرشەکانی، لە ڕۆژانی ١ تا ٣ـی ئادار تونیلەکانی گەریلا چوار جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و سێجاریش بە درۆن بۆردوومان کراون، هەروەها گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان شەش جار بە فڕۆکەی جەنگی و ١٠٧٢ جار بە چەکی قورس و تۆپهاوێژ بۆردوومان کراون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، سەبارەت بە بەردەوامبوونی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی سوپای داگیرکەری تورک ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی پارتی پەکەکەمان و فەرمانی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیی گەلمان، هێزەکانمان لە ١ـی ئاداری ٢٠٢٥ـەوە کەوتوونەتە پێگەی ئاگربەستەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورک لە ئاسمان و زەمینەوە بەردەوامە.

هەروەها ڕاشیگەیاند، ئەو زانیارییانەی دەربارەی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و دەستوەردانەکانی هێزەکانی گەریلامان کە بۆ ڕاوەستاندنی هێرشەکان لە چوارچێوەیی پاراستنی ڕەوادا ئەنجام دەدرێت.

هەپەگە ئاماژەی بەوەکرد، لە ٢٦ و ٢٧ـی شووبات و ١ـی ئادار لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی و گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، سێ جار گورز لە جوڵەی داگیرکەران وەشێندراوە و لە ئەنجامدا داگیرکەرێکیش سزادراوە.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەیدا باسی لەوەشکردوە، لە ٢٦ـی شووبات لە هەرێمی دینارتە لە هەرێمی گارە، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی جەنگی دا هەڤاڵ دەلیل شەهید بووە، زانیاری بەرفراوان لەسەر ناسنمانەی هەڤاڵی شەهید، دواتر بۆ گەلی وڵاتپارێزمان و ڕای گشتی بڵاو دەکەینەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ١ تا ٣ـی ئادار، تونێلەکانی گەریلا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی چوارجار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی سێ جار بە درۆنی بۆمبهاوێژ بۆردوومان کراون، هەروەها لەهەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی سپیندارە، گردی مەسەکەنە، دێڕەشە و دەشتی کافیا شەش جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کراون.

ڕاشیگەیاند، لە ڕۆژانی ١،٢،٣ـی ئاداردا لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بەربزنە، لۆلان، کەندەکۆلا، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی دەشتی کافیا، دێڕەشە، سپیندارە، مژێ، گرگاشە، شاخی زەنگل، کانی سارکە، زێڤکە، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی سەری مەتینا، شێلازە، بێشەلی، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی جودی و شاخی ئامێدی؛ بە گشتی ١٠٧٢ جار بە چەکی قورس و تۆپهاوێژ بۆردوومان کراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار