بەريتانيا رێکاری نوێ دژی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەبەر

6 كاتژمێر لەمەوپێش



 

حکومەتی بەريتانيا رێکارێکی نوێ دژی کۆچبەرانی کورد گرتەبەر و دەڵێت هەڵمەتێکی ريکلامی ديجيتاڵی لە هەرێمی کوردستان بۆ هۆشيارکردنەوەی خەڵک راگەيەندراوە.
ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی بەريتانيا هۆشدارییەکی بە زمانی کوردی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "ئەگەر بە نایاسایی بێیتە بەریتانیا، دەکرێ دەستگیر بکرێیت و دەربکرێیت".

هاوکات چيرۆکی چوار کۆچبەری کوردی بڵاوکردووەتەوە کە پەشيمانن لەوەی چوونەتە ئەو وڵاتە.
ڕاشيگەياندووە، لە ئەمڕۆوە هەڵمەتێکی ريکلامی ديجيتاڵی لە هەرێمی کوردستان راگەيەندراوە وەک بەشێک لە کەمپەينی نێودەوڵەتی بۆ هۆشيارکردنەوەی کۆچبەران لەبارەی درۆی قاچاخچييەکانەوە کەمپەينەکە لە ئەلبانيا و ڤێتناميش بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، قاچاخچییەکان پێت دەڵێن کە کۆچی نایاسایی بۆ بەریتانیا کارێکە مەترسیی نییە و ئاسانە و دەتوانیت ژیانێکی خۆش بۆخۆت دابین بکەیت، بەڵام ئەم قسەیە زۆر دوورە لە راستييەوە.
دەشڵێت "کۆچی نایاسایی بۆ بەریتانیا گەلێک تێچوونی هەیە، تەنانەت لەوانەیە گیانیشت تێدا بچێت، گەلێک ژن و پیاو و منداڵ لەناو لۆرییەکاندا مردوون کاتێک هەوڵیان داوە لەرێگەی بەلەمی بچووک یان خۆشاردنەوە بێنە بەریتانیا".

دام ئەنجڵ ئیگل، وەزیری ئاسایش و پەنابەری و سنوورەکانی بەريتانيا رايگەياندووە، باندە تاوانکارییەکان بێبەزەییانە درۆی مەترسیدار لە سۆشیال میدیا بڵاودەکەنەوە بۆ ئەوەی خەڵک بەلای خۆياندا رابکێشن، ئێمەش بە بەکارهێنانی چیرۆکی راستەقینەی قوربانییەکانیان ئاشکرایان دەکەین.

دەشڵێت "نابێت ژیانت بخەیتە دەستی قاچاخچییەکەوە شایانی ئەو مەترسییە نييە، زۆر کەس لە کەناڵی ئینگلیزیدا بە دەستی ئەم تاوانبارانە گیانیانلەدەستداوە و ئێمەش ناوەستین بۆ ئەوەی بياندەين بە دادگا".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار