‌یه‌حیا رێشاوى: که‌مبوونه‌وه‌ى ده‌نگه‌کانی یەکگرتوو په‌یوه‌ندی به‌ژینگه‌ى سیاسی بادینان و ئه‌دای یه‌کگرتوو هه‌یه‌ له‌سلێمانى

6 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: ئارا ئیبراهیم

یهحیا رێشاوى ئهندامى ئهنجومهنى سهرکردایهتى یهکگرتوو ئاماژه بهوهدهکات کهکهمبوونهوهى دهنگهکانى یهکگرتوو لهسلێمانى پهیوهسته بهئهداى حزبهکهیان لهسلێمانى. سهبارهت بهبادینانیش پهیوهستى دهکات بهفشاره سیاسیهکانهوه.

یهحیا عومهر رێشاوی لهم چاوپێکهوتنهدا لهگهڵ هاوڵاتی «کهمبونهوهى دهنگهکانمان ئینکارى ناکرێت، ژینگهى سیاسى لهبادینان یارمهتیدهر نهبووه بۆ یهکگرتوو. ئهوهى پهیوهسته بهسلێمانیهوه پهیوهندى بهساختهکاریی و  ئهداى یهکگرتووى ئیسلامى ههیه لهسلێمانى».

 

هاوڵاتی: چى وایکرت یهکرگرتوو پاشهکشهى گهوره لهههڵبژاردنهکاندا بکات؟

یهحیا عومهر رێشاوى: ژینگهى سیاسى لهههرێمى کوردستاندا سروشتى نییهو مومارهسهى سیاسى بهئاسانى ناکرێت تا دهرئهنجامهکانى کارى سیاسى سروشتى بن. دیاره باس لهساختهکارى و نفوسى دهسهڵات و پاره که لاى دوو لایهنى دیارى کراوه، باس له بێئومێدیه‌‌ که بۆ خهڵک دروستکرا لهنهچونه سهر سندوقهکانى دهنگدان، باس لهئهداى یهکگرتووش دهکرێت، دهئهنجامهکان ههم بابهتین ههم زانستیشن.

لهم حاڵهتهدا یهکێک بین لهو جزبانهى دانمان بهوهدا نا که پێویستمان به بهخۆداچونهوه ههیه ئهوەمان ناونا پاشهکشێ، لهبهیاننامهى ئهنجوهمەنى جێیبهجێکارو سهرکردایهتیدا دانمان بهوهدانا که پێویستمان بهبهخۆداچونهوه ههیه، کهواته گرفتێک ههیهو خۆڵ ناکهینه چاوى خهڵک، له کۆبونهوهى ئهنجومهنى گشتى ههموو ئهو شتانه باس دهکرێت پێویستمان بهبهخۆداچونهوه ههیه.

هاوڵاتی: دهنگهکانتان له بادینان و سلێمانى دهنگێکى زۆرتان لهدهستدا، ئایا دروستبونى نهوهى نوێ دهنگى ئێوهى بردووه؟

یهحیا عومهر رێشاوى: ئینکارى ناکرێ دروستبونى هێزى نوێ وهکو چۆن وهختى خۆى یهکگرتووى ئیسلامى که دروستبوو کاریگهرى لهسهر دهنگهکانى پارتى و یهکێتى کرد، بهههمان شێوهیه ئهو هێزه نوێیهش کاریگهرى لهسهر دهنگهکانى یهکگرتوو ههبووه.

ئهوهى پهیوهسته به بادینان ئهو کهمبونهوهیەى دهنگهکان ئینکارى ناکرێت، ژینگهى سیاسى لهبادینان یارمهتیدهر نهبووه بۆ یهکگرتوو بهپێى سروشتى خۆى گهشه بکات. ئهوهى پهیوهسته بهسلێمانیهوه بهشى زۆرى پهیوهندى به ساختهکارییهکانهوه ههیه پهیوهسته بهئهداى یهکگرتووى ئیسلامى لهسلێمانى.

هاوڵاتی: تاچهند لاوازى ههڵوێستى سیاسى کاریگهرى لهسهر کهمبونهوهى دهنگهکانتان ههبووه؟

یهحیا عومهر رێشاوى: ئێمه باسمان لهسهقامگیرى کوردستان کردووهو بوونمان لهبادینان و سۆران ههبووین بۆیه ههڵوێستمان بهو شێوهیه بووه، پهیوهست بووه بهوهى ههرێمى کوردستان بهئاقارێکى خراپدا نهڕوات.

راسته ههڵوێستى سیاسى یهکگرتوو لهباسى سهرۆکایهتى ههرێم و پارێزگارى سلێمانى  و پهرلهمان دهکرێت کهههڵوێستهکانمان بهو شێوهیه بووه ههموو ئهمانه لهبهر خاترى تێکنهچونى سهقامیرى کوردستان بووه.

هاوڵاتی: بهڵام خۆ لایهنهکانى تر ههڵوێستیان رون و راشکاو بووهو سهقامگیرى کوردستانیشیان تێکنهدا؟

یهحیا عومهر رێشاوى: کاتى خۆى نیهتى سیاسیمان ههبوو وا تهوقوع دهکرا ئهو ههڵوێستانهمان لهسهر پرسى سهرۆکایهتى ههرێم و پارێزگارى سلێمانى بهبارێکدا بشکێتهوه ترسمان ههبوو بهرهو ئاقارێکى خراپ بڕوات و شهڕى ناوخۆ دروست ببێت، ئهمه لاى ههندێ کهس بهههڵوێستى لاوازى یهکگرتوو لهقهڵهم درابێت، هیچ هێزێکى سیاسیش وهک یهکگرتوو بوونى سهرتاسهرى نییه لهههرێمداو یهکگرتوو له بڕیارداندا وهک حزبهکانى تر ناتوانێت بهئاسانى بڕیار بدات.

ئهگهر لهههرێمى کوردستاندا بونى زۆنى زهردو سهوز بهردهوام نهبوایه رهنگه بهئاسانتر بمانتوانیایه بڕیار بدهین.

هاوڵاتی: دهوترێت بهشێکى زۆر لهوانهى که لهسهر یهکگرتوو پۆست و ئیمتیازاتیان وهرگرت، ئیشیان بۆ یهکگرتوو نهکرد لهم ههڵبژاردنهدا؟ ئهم رهخنهیه بهجدى لهناو یهکگرتوودا ههیه؟

یهحیا عومهر رێشاوى: ئێمه چهندین ئهندام پهرلهمانمان ههیه له ئهنجومهنى جێبهجێکردن و سهرکردایهتیدان کهخانهنشین بوون و ئیش دهکهن لهڕێکخستنهکاندا ئیشیان بۆ یهکگرتوو کردووه، نایشارینهوه ههندێ براو خوشکمان ههبووه که نهیانتوانیوه ئیش بۆ یهکگرتوو بکهن یان قهناعهتیان بهوه بێت بهم شێوازه ئیشکردنهى ئێستاى یهکگرتوو رازى نهبن.

هاوڵاتی: بڕیارى ئۆپۆزسیۆنبوونتان دا، بهپێنج ئهندامى پهرلهمانهوه دهتوانن فشار دروست بکهن لهسهر حکومهتى نوێ؟

یهحیا عومهر رێشاوى: بڕیارى ئۆپۆزسیۆن بوون تازه نییه لهناو یهکگرتوو، ئێمه لهچهندین وێستگهدا بهشدارى حکومهتمان کردووه یان بوینهته ئۆپۆزسیۆن.

ئێمه لهوێستگهیهکدا بهشدارى حکومهتمان کردو دهرکهوت ئهم دوو حزبه باڵادهسته (پارتى و یهکێتى) هاوکار نین لهوهى پرۆژهکانى تۆ لهحکومهت جێبهجێ بکرێت و وهزیرهکانت دهستکراوه بن و دهورى خۆیان ببینن و رێگریت لێدهکهن، وهزیرى کارهبامان ههبوو وهزارهتى سامانه سروشتیهکان هاوکارى نهدهکرد لهوهى وهزیرهکهى ئێمه سهرکهوتوو بێت، لهبهرئهوه ناکرێت بهم شێوازه بهردهوام بیت.

هاوکات لهناو رێکخستنهکانى ئێمه راپرسى کرا که ئایا چى بکهین که نزیکهى 720 کهس زیاترن لهکادرى وهسهتى زائیدهن بۆچونى سهرکردایهتیش بهڕێژهى لهسهدا 72% بۆچونیان لهسهر ئهوه بوو ببینه ئۆپۆزسیۆن لهپهرلهماندا بهشدارى دهکهین و لهحکومهت بهشدارى ناکهین.

هاوڵاتی: یهکگرتوو لهگهڵ ئهوهدایه کۆمهڵو نهوهى نوێ و گۆڕان ببنه ئۆپۆزسیۆن تا پێکهوه ببنه گروپێکى فشارى کردارى لهسهر حکومهت؟

یهحیا عومهر رێشاوى: لهدواى ساختهکاریهکانهوه کۆبونهوهى هاوبهشمان ههبووه لهسهر ساختهکارییهکان کهئهنجامدراوهو باس  لهههماههنگى کراوه لهبهغداو لهههرێمى کوردستان، دوورکهوتنهوه بوو لهشهڕى راگهیاندن بهشى زۆرى جێبهجێ کرا.

پێمانخۆشه بهرهى ئۆپۆزسیۆن بهرهیهکى فراوان بێت بتوانین چاودێرێکى بههێز بین بهسهر حکومهتهوه.

هێشتا قسهى جدى نهکراوه لهگهڵ ئهو لایهنانهدا بۆ ئهوهى داواى ئۆپۆزسیۆنبونیان لێبکهین.

هاوڵاتی: بڕیاره ئهنجومهنى گشتى یهکگرتوو سبهى کۆببنهوه بۆ ههڵسهنگاددنى ئۆرگانهکانتان، دهتانهوێت چى بکهن؟

یهحیا عومهر رێشاوى: بهپێى پهیڕهوو پرۆگرام ساڵانه ئهنجومهنى گشتى یهکگرتوو کۆبونهوه دهکهین، که ئهم حاڵهتهش ههیه باسکردنه لهم دۆخهى ئێستاى یهکگرتوو.

دیاره یهکگرتوو لهناو ههبوو بوارهکانى ئۆرگانهکانیدا پێویستى بهههڵسهنگاندن و خۆڕێکخستنهوه ههیهو پێویستیان بهوهیه پهنجه بخرێته سهر کهموکوڕییهکان و ههوڵى گهشهپێدانى بدرێت، ههموو ئۆرگانهکان راپۆرتى خۆیان دهنوسن.

ئهوهش ههیه ههندێ کهس خۆیان واز لهپۆستهکانیان بهێنن و کهسى تر لهشوێنهکانیان دابنرێت، ههموو ئهو بڕیارانه لهوێدا کۆدهکرێتهوهو بهرز دهکرێتهوه بۆ ئهنجومهنى سهرکردایهتى  دهنگى لهسهر دهدرێت و دهکرێته بڕیار جێبهجێ دهکرێت.

هاوڵاتی:ئیجرائات لهگهڵ ئهو کهسانهدا دهکهن که بونههۆى پاشهکشهى یهکگرتوو یان نا؟

یهحیا عومهر رێشاوى: ئیجرائاتهکه باس کردن نییه لهوهى کهسێک دهربکرێت یا کهسێک دروبخرێتهوه، بهڵکو راسپاردهکردنى ئهدائهکهى بێت، یان کهسێک خۆى داواى ئهوه بکات و ئیشهکهى نهکات و واریده ئهوه.

ئومێدمان ههیه کۆبونهوهى رۆژى پێنجشهممه گۆڕانکارى باش لهناو یهکگرتوودا رووبدات و خهڵکى رێکخستنهکانمان ئومێدى زۆریان بهو کۆبونهوهیه ههیه.

هاوڵاتی: یهکگرتوو لهگهڵ بزوتنهوهى ئیسلامى و بزافى چاکسازى و گهشهو چهند کهسایهتیهکى ئیسلامى لیستى(بهرهو ئیسڵاح)تان پێکهێنا، پێتوانیه ئهگهر بهتهنها بونایه دهنگهکانتان زیاتر دهبوو؟

یهحیا عومهر رێشاوى: ناتوانم پێشبینى ئهوه بکهم، ئهو خهڵکهى نهچووه بۆ دهنگدان کاریگهرى لهسهر کهمکردنهوهى دهنگهکانى یهکگرتوو ههبووه، ئهگهر یهکگرتوو بهتهنهاش بهشدارى بکردایه خهڵک ههر نهدهچووه سهر سندوقهکانى دهنگدان، دهنگهکانى یهکگرتوو ئهوهنده کهمى کردووه که 107 ههزار بووه، بۆیه تهسهور ناکهم ئهگهر بهتهنها بوینایه باشتر بێت. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار