سرودێکى نوێ بۆ ڕۆژئاواى کوردستان بەرهەمدەهێنرێت

2 ڕۆژ لەمەوپێش
لەچەند ڕۆژى رابردوودا، سەنتەری هاوبەشی لوڕ و گروپی موزیکی لوڕ، سرودێکى نیشتیمانیان بەرهەمهێنا بەناوى (ڕۆژئاڤای زێد) کە ناوەڕۆکى سرودەکە باس لەشەرڤانان و بەرخودانەکەى گەلى ڕۆژئاوا دەکات.
تێکستی بەرهەمەکەى هى داستان بەرزانە، سرودەکەش لەلایەن هەردوو هونەرمەند ئاودێر بەرزان_ هۆنیا عەبدوڵڵاوە وتراوە، نزار زێوێی کارى موزیک و دابەشکردنى بۆ کردووە.
بەرهەمەکە کلیپى بۆکراوەو ئێستا لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە، مارى کامێراى کلیپەکە لەلایەن ڕۆژ فاتیحەوە بۆ کراوەو ڕووناکییش شاخەوان محەمەدو مۆنیاژ و دەرهێنانى لەلایەن بافڵ ئەرسەلانە، سروودە بەرهەمی سەنتەری هاوبەشی لوڕ و گروپی موزیکی لوڕە.

بابهتی پهیوهندیدار