مەریوان هەڵەبجەیی: سکاڵام لەسەر سوید تۆمارکرد چونکە سەلوان مۆمیکایان نەپاراست

2 ڕۆژ لەمەوپێش



مەریوان هەڵەبجەیی نوسەرو لێکۆڵەر، ڕایدەگەیەنێت لای دادوەری گشتیی دوو دەوڵەت دوو سکاڵای فەرمیم لە دژی پۆلیس و دەزگای هەواڵگریی هەردوو شانشینی سوید و نەرویج تۆمار کرد.

سەبارەت بەناوەڕۆک و هۆکارى سکاڵاکە، مەریوان هەڵەبجەیی دەڵێت: سکاڵاکە تایبەتە بە شکستی گەورەی پۆلیس و دەزگای هەواڵگری سوید لە بەجێگەیاندنی ئەرکە یاسایی و دەستوورییەکانی خۆیان لە دابینکردنی پاراستنی پێویست بۆ هاوڵاتی سەلوان مۆمیکا.

ئەو جەخت لەسەر ئەوەشدەکاتەوە پێویستە لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ بکرێت تاوانباران سزا بدرێن، وتیشى :خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان نەیانتوانی ئەرکە دەستووری و یاساییەکانیان بۆ پاراستنی مافی ئازادی ڕادەربڕینی مۆمیکا جێبەجێ بکەن، کە مافێکی بنەڕەتییە و لەلایەن دەستووری سوید و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤەوە گەرەنتی کراوە.

ئەو نوسەرە ئەوەشدەخاتەڕوو مۆمیکا لە ناونیشانێکی نهێنیدا نیشتەجێ بووە، کە تەنها لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە شوێنەکەی ناسراوە، ئەمەش پرسیاری جددی لەسەر چۆنیەتی دزەپێکردنی زانیارییەکانی و ئەنجامدانی تیرۆرەکە دروست دەکات.

سەبارەت بە ناوەڕۆکى سکاڵای دووەمیش ئەوەدەخاتەڕوو تایبەتە بە بوونی چالاکیی فکري تیرۆریستی و کەسانی خاوەن بۆچوونی توندڕەو کە لەسەر خاکی نەرویج نیشتەجێن، کە مەترسی لەسەر ئاسایشی گشتی و مافەکانی هاوڵاتیان دروست دەکات.

سەلوان مۆمیکا پەنابەری عێراقیی تەمەن 38 ساڵ، شەوى ٣٠ى مانگى یەکى ڕابردوو لە ناوچەی هۆڤشۆی شاری سۆدەرتەلیەی سوێد کوژرا.
مۆمیکا ساڵی 2018 چووەتە سوید و ساڵی 2021 مۆڵەتی مانەوەی سێ ساڵەی پێدرا. هاوینی 2023 کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سووتاند، ئەمەش کاردانەوەی تووندی موسڵمانانی جیهانی لێکەوتەوە و کارەکەیان سەرکۆنە کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار