کەشناسى: ئەمڕۆو سبەینێش باران بارین بەردەوام دەبێت

15 كاتژمێر لەمەوپێش



 

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى ڕایدەگەیەنێت لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى نمە باران هەیە، سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى ڕاپەڕین و  گەرمیان لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ ناو بەناو باران بارینى کورت خایەن و هەندێ کات هەورە تریشقەش دەبێت.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ یەک شەممە 9-3-2025

کەش/ئەو ناسەقامگیریەى هەیە لەسەر  کەشى بەشێک لە ناوچەکەمان بەردەوامى دەبێت ئاسمانى هەرێم بە گشتى نیمچە هەور دەبێت .سەبارەت بە باران بارین لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى نمە باران هەیە ,سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى ڕاپەڕین و  گەرمیان لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ ناو بەناو باران بارینى کورت خایەن و هەندێ کات هەورە تریشقەش دەبێت   .

خێراى با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند  دەبێت ( 10 - 15 ) کم/س .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما/  نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە پلەکانى گەرماى  دوێنێ  
مەوداى بینین / 8-10 کم /س 
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەی دوو شەممە 10-3-2025
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێ بە گشتى لە دواى نیوەڕۆى ڕۆژى دووشەممە  ئەگەرى باران بارین لە سەر زۆربەى ناوچە جیاجیاکانى هەرێم هەیە .کاریگەرى ئەم بارانە بە بوونى هەورە تریشقەو لە هەندێ ناوچەى شاخاوی لێزمە بارانى کورت خایەن دەبێ لە شەودا کۆتاى بە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە دێت کە ماوەى چەند رۆژێک بوو لەسەر ناوچەکانى باشوور و باشوورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم بوو بە تایبەت . 

خێراى با / لەسەر خۆ بۆ مامناوەند دەبێت ( 10 -15 ) کم/س . 
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرز دەبێتەوە سنوورى پارێزگاى هەولێر ودهۆک نزم دەبێتەوە بە (1-3) پلەى سیلیزى   .
مەوداى بینین / ( 7 – 9 ) کم دەبێت . 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر :  19 پلەى سیلیزى
سلێمانى: 20 پلەى سیلیزى
دهۆک : 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ :  18 پلەى سیلیزى 
هەڵەبجە :20 پلەى سیلیزى
کەرکوک:  22 پلەى سیلیزى
سۆران : 15 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 23 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى /بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار