کەشناسى: ئەمڕۆو سبەینێ تاوە باران و بروسکە دەبێت

4 كاتژمێر لەمەوپێش



 

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و پێشبینی دەکرێت لە زۆربەی ناوچەکان تاوە باران و بروسکە هەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پیشبینی دەکرێت، کەشی ئەمڕۆ دووشەممە، 10-3-2025، ئاسمان هەوری تەواو بێت، لەگەڵ ئەگەری تاوە باران و بروسکە لەزۆربەی ناوچەکاندا، هەروەها پاش نیوەڕۆ پێشبینی دەکرێت لەناوەندی شارەکانیش باران ببارێت بەڵام لەناوچەکانی ڕۆژهەڵات و سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی بادینان زیاتر بێت.

ئاماژەی بەوەش دا، پلەکانی گەرما لەناوچە شاخاویەکانی بەگشتی 2 تا 4 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی نزم دەبێتەوە. 

کەشانسی هەرێم ڕوونیشی کردەوە، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەینێ سێشەممە، 11-3-2025، ئاسمان هەوری تەواو بێت لەگەل ئەگەری تاوە باران و بروسکە لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم، پاشان لە کاتەکانی ئێوارە ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆرێت و کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە، هەروەها پلەی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 19 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 15 پلەی سیلیزی

دهۆک : 17 پلەی سیلیزی 

کەرکوک : 19 پلەی سیلیزی 

زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی

سۆران : 14 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 7 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار