لەبارەى گواستنەوەى ڕاژەى مامۆستایانى کەرکوک ڕونکردنەوە دەدرێت

6 كاتژمێر لەمەوپێش



وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕایدەگەیەنێت گواستنەوەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک  بۆ سەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەی فیدراڵ، ڕێگریی یاسایی هەیە.

فەرمانگەى میدیاو زانیارى حکومەتى هەرێم ڕاگەیەندراوەکەى بڵاوکردوەتەوەو تیایدا دەڵێت  شاندی حکومەتی عێراقی فیدراڵ لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی دارایی پێیان راگەیاندین کە ڕێگریی یاسایی هەیە بە گوێرەی ماددەی 77ی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ و ناتوانن ئەو کارە ئەنجام بدەن.

دەقى ڕاگەیەندراوەکە

ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەوە
وەزارەتی پەروەردە بە مەبەستی گواستنەوەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ سەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەی فیدراڵ، چەند جارێک سەردان و کۆبوونەوەی ئەنجام داوە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و دارایی عێراقی فیدراڵ، کە تێیدا داواکاریی گواستنەوەی ئەو مامۆستایانەمان پێشکەش کردووە و پێداگیر بووین کە مافی داراییان زامن بکرێت و پرۆسەی گواستنەوەیان بۆ ئەنجام بدرێت. 

بەڵام شاندی حکومەتی عێراقی فیدراڵ لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی دارایی پێیان راگەیاندین کە ڕێگریی یاسایی هەیە بە گوێرەی ماددەی 77ی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ و ناتوانن ئەو کارە ئەنجام بدەن.

لەمبارەیەشەوە ئەم ڕێگرییە یاساییەیان لە کۆنووسدا واژۆ کردووە و ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ کراوە.
سامان سیوەیلی 
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار