پارتى داواده‌کات پشکى هه‌بێت له‌به‌ڕێوه‌بردنى سلێمانى

پارتى دەڵێت دەنگەکانیان لەسنورى سلێمانى زیادیکردووه، شارەکەش به «سەوز» نازانێت وەکو ئەوەى یەکێتى بانگەشەى بۆ دەکات

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پارتى دیموکراتى کوردستان ڕایدهگهیهنێت ڕێژهى دهنگهکانیان لهسنورى سلێمانى و دهوروبهرى زیاتره لهژمارهى ڕێکخستنهکانیان، بهو هۆیهشهوه داوادهکات پشکى ههبێت لهبهڕێوهبردنى پارێزگاکه، یهکێتیش دهڵێت دهنگهکانى پارتى زیادینهکردووهو ڕێژهى نهگۆڕه.

دهنگهکانى پارتى لهسنورى پارێزگاى سلێمانى لهیهکهم ههڵبژاردنهوه تا دوایین ههڵبژاردن که له 30ى ئهیلولى ئهمساڵدا بهڕێوهچوو، ههڵکشان و داکشانى بهخۆوه بینیوه.

لهیهکهم ههڵبژاردندا لهساڵى 1992 پارتى لهو پارێزگایه زیاتر له 92 ههزار دهنگى بهدهستهێنا، لهههڵبژاردنى 2005یشدا نزیکى ئهو ڕێژهیهى هێنایهوه، بهڵام له ههڵبژاردنى 2010دا بۆ 82 ههزار کهمیکرد، لهههڵبژاردنى 2014شدا 86 ههزار دهنگى بهدهستهێنا.

لهههڵبژاردنى 12ى ئایارى ئهمساڵى پهرلهمانى عێراقدا پارتى دهنگهکانى بۆ نزیکهى 49 ههزار دهنگ کهمیکرد، بهڵام لهههڵبژاردنى پهرلهمانى کوردستاندا ڕێژهکهى بۆ 71 ههزار دهنگ بهرزبووهتهوه ههرچهنده نهگهیشتووهتهوه بهدهنگهکانى لهیهکهم ههڵبژاردندا.

عهتا شێخ حهسهن وتهبێژى ئهنجومهنى سهرکردایهتى پارتى لهسلێمانى و ههڵهبجه به هاوڵاتی ڕاگهیاند، «بهراورد بهههڵبژاردنى پهرلهمانى عێراق دهنگمان زیادکردووه و لهسهدا 12ى ئهم هاوڵاتییانەى ئهم شاره دهنگیان به پارتى داوه، «بۆیه ئێمه بهش و حزورمان لهم شاره ههیه بهو ڕێژهیه«.

وتیشى «یهکێتى 22 کورسی ههیه که مهرکهزهکهى سلێمانییه، کهواته لهسهدا 22ى ئهم شارهى ههیه، گۆڕان 12 کورسی ههیه، کهواته ڕێژهى جهماوهرى ئهوان لهم شاره ئهوهندهیه«.

عهتا شێخ حهسهن باسى لهوهکرد، ئهوان لهدهنگهکانى خۆیان ڕازین، «بهراورد به ههڵبژاردنى پهرلهمانى عێراق و دهنگمان زۆر سهرکهوتووه، تێبینیشمان لهسهر شێوازى بهڕێوهچوونى ههڵبژاردن ههیه، بۆ نمونه رێژهى بهشدارى خهڵک له ههڵبژاردن له سلێمانى لهسهدا 54 نیه، بهڵکو زۆر کهم بووه«.

لهبهشێک لهههڵبژاردنهکانى پێشوودا باس لهوهدهکرا کهژمارهى دهنگهکانى پارتى کهمتره له ژمارهى ڕێکخستنهکانیان، بهڵام عهتا شێخ حهسهن وتى «ئهو دۆخهمان تێپهڕاندووه، دهنگهکانمان زۆر زیاتره لهژمارهى رێکخستنهکانمان، چونکه ئێمه پێش ههڵبژاردن جارێکى تر ئامارى رێکخستنهکانمان وهرگرتووهتهوه ئهگهر ههڵبژاردنهکه شهفاف بوایه دهنگى زیاترمان دههێنا».

وتیشی «سلێمانى شارى پێکهوهژیانه و ههرکهسێک ویستبێتى بهڕهنگى خۆى ڕهنگى بکات، ئهم شاره رهدفیعلى ههبووه، ئهمه سنورى سهوز نییه، بهڵکو سنورى کوردستان و ههموو لایهنهکانه«.

سهبارهت بهوهى بۆچى تائێستا ژمارهى دهنگهکانى لایهنهکان بهتایبهتى پارتى و یهکێتى کاریگهرى نهبووه لهسهر هاوکێشهى دهسهڵات لهسنورى زۆنى سهوزو زهرد لهنێوان ئهو دوو لایهنهدا، عهتا شێخ حهسهن وتى «ئهو زهمهنه رۆیی ئهگهر تا ئێستا پرسی دوو ئیدارهیی بوبێت ئێستا ئهو نهخشه نوێیهى دهنگدان هێنایه کایهوه، دهبێت سیماى دوو ئیدارهیی نهمێنێت و نابێت به ئێره بوترێت سنورى زۆنى سهوز».

جهختیشیکردهوه، پارتى 45 کورسی پهرلهمانى ههیه مافى خۆیهتى پشکى لهبهڕێوهبردنى سنورى سلێمانى ههبێت وهک ههر پارێزگایهکى ترى کوردستان «ههرچهنده تائێستا ئهمه نهبووه بهڵام لهئێستا بهدواوه ئهمه قۆناغ و سهرهتایهکى نوێیه«.

لهسهرجهم ههڵبژاردنهکاندا تائێستا پارتى و یهکێتى زۆرترین دهنگیان لهناوچهکانى جێ نفوزى خۆیان بهدهستهێناوه، پارتى له ههولێر و دهۆک و یهکێتیش لهسلێمانى و ههڵهبجه و دهنگهکانیان لهسنورى زۆنى یهکترى هیچ کاریگهرى لهسهر هاوکێشهى هێزو دهسهڵات لهو ناوچانه نهبووه.

پارتى دیموکراتى کوردستان لهسنورى ههولێر و دهۆک دهسهڵاتى یهکهم و بهڕێوهبردنى ئهو پارێزگایانهى بهدهستهوهیه، یهکێتیش لهپارێزگاکانى سلێمانى و ههڵهبجه.

سامان گهرمیانى ئهندامى سهرکردایهتى یهکێتى پێیوایه، هۆکارى ئهوه دهگهڕێتهوه بۆ ئهوهى هێشتا دیموکراسییهت لهههرێمى کوردستان لهسهرهتادایه، بهڵام پێیوایه ههڵکشان و داکشانى دهنگهکانى یهکێتى و پارتى کهپێشتر پهنجا بهپهنجا بوو، سهرهتایهکى باشه بۆ تێپهڕاندنى ئهو دۆخه.

سامان گهرمیانى بۆ هاوڵاتی وتیشى «یهکێتى بهدرێژایی مێژوو تهقهبولى دهستاودهستى دهسهڵاتى کردووهو ئهوهمان پێ ئاساییه، رۆژێک بوو 18 کورسیمان ههبوو لهپهرلهمان پێمان ئاسایی بوو، ئێستا بووه به 21و ههوڵدهدهین لهههڵبژاردنهکانى داهاتوو زیاترى بکهین».

سهبارهت بهدهنگهکانى پارتى لهسنورى زۆنى سهوز، سامان گهرمیانى وتى «دهنگى پارتى لهزۆنى سهوز وهکو خۆیهتى و جێگیره و رێژهى نهگۆڕه، ههموو حزبێک مافى خۆیهتى ههوڵبدات دهنگى باش بهێنێت»

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار