ئەمریکا پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات

6 كاتژمێر لەمەوپێش



 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و دەسەڵاتدارییەتیی کاتی سووریا دەکات.
 
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا  لە راگەیێندراوێکیدا دەڵێت: ''ئەمریکا پێشوازی لەو رێککەوتنە دەکات کە بەم دواییە لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و دەسەڵاتدارییەتیی کاتی سووریا راگەیێندرا بۆ تێکەڵکردنی باکووری رۆژهەڵات بۆ نێو سووریایەکی یەکگرتوو".
 
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوەکەیدا پشتیوانی واشنتن بۆ قۆناخی راگوزەری سیاسی لە سووریا دووپاتدەکاتەوە بە جۆرێک حکومەتێکی نامەزهەبی متمانەپێکراو دروستبکرێت وەک باشترین رێگە بۆ رێگریکردن لە شەڕ و پێکدادانی زیاتر لە سووریا.
 
مارکۆ روبیۆ دەشڵێت، ''ئێمە لە نزیکەوە چاودێریی ئەو بڕیارانە دەکەین کە لەلایەن دەسەڵاتدارییەتیی کاتی سووریا دراون بە لەبەرچاوگرتنی نیگەرانییەکانمان سەبارەت بە تووندوتیژییە خوێناوییەکەی ئەمدواییە لە دژی پێکهاتەکان".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار