ئەنجومەنى وەزیران کێشەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت تاوتوێدەکات

6 كاتژمێر لەمەوپێش



 

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانى هەرێمى کوردستان، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت و لێخۆشبوون لە قەرزی پێشینەی هاوسەرگیری و دیاریكردنی رۆژەكانی پشوو و بۆنە فەرمییەكان کۆدەبێتەوە.

بڕیارە لە کۆبوونەوەکە، خستنەڕووی دواپێشهاتی كۆبوونەوە هاوبەشەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی نەوتی عێراق و نوێنەری كۆمپانیا نەوتییەكان لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان گفتوگۆى لەبارەوە بکرێت.

دەشڵێت، گفتوگۆ لەسەر دوو پێشنیازی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی لەسەر لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیری ئەو كەمئەندامانەی پێش ساڵی 2023 پێشینەی هاوسەرگیرییان وەرگرتووە و لێخۆشبوونی سەدا سەد یان سەدا پەنجاى قیستی ماوە بۆ سوودمەندانی كۆچكردوو بکرێت.

تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە، دیاریكردنی رۆژەكانی پشوو و بۆنە فەرمییەكانە لە رۆژژمێری حكومەتی هەرێمی كوردستان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار