سێ بەرپرسى باڵاى تورکیا سەردانى دیمشق دەکەن

18 كاتژمێر لەمەوپێش



 

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، یەشار گولەر، وەزیری بەرگری و  ئیبراهیم کاڵن،سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت)، سەردانی دیمەشق دەکەن.

بڕیارە لە سەردانەکەدا بەرپرسانی تورکیا لەگەڵ هاوتاکانیان و ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری کاتى سوریا کۆببنەوە.
ڕاگەیەندراوە کە بڕگەکانی دیکەی کارنامەی کۆبوونەوەکە بریتی دەبن لە پێکدادانەکانی نێوان لایەنگرانی ڕژێمی لەکارلادراوی ئەسەد و هێزە ئەمنیەکانى حکومەتى کاتى سوریا.

ئەو سەردانە کە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وردەکاری زیاتری لەبارەیەوە نەخستەڕوو،  دوای چوار ڕۆژ دێت لە کۆنفرانسێکی ئەمنی بۆ وڵاتانی دراوسێی سوریا کە لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەچوو، بەرپرسانی تورکیا بەشدارییان لە کۆنفرانسەکەدا کرد، کە وەزیران فیدان و گولەر و هەروەها کاڵکن، سەرۆکی هەواڵگری لەخۆگرتبوو.

رۆژی 10ـی ئازاری 2025، لە دیمەشقی پایتەختی سووریا، رێککەوتننامەیەک لە نێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، مەزڵووم عەبدی، واژۆ کرا. دوای راگەیاندنی ناوەڕۆکی ئەو رێککەوتننامەیە کە لە 8 خاڵ پێکهاتبوو، چەندین بۆچوون، هەڵوێست و کاردانەوەی جیای لێکەوتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار