گۆڕان "لەدیسپلین دەرچووەکان"دەردەکات

6 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

جڤاتى نیشتمانى بزوتنهوهى گۆڕان بەرنامەی هەیە ئەو هەڵسوڕاوە رەخنەگرانەی نێو حزبەکەی دەربکات کە بەپێی «دیسپلینی حزب» ناجوڵێنەوە، بەڵام ژمارەیەکی تر لە ئەندامانی جڤاتەکە بەرهەڵستی ئەو بڕیارە دەکەن و پێیانوایە سزادانى ئەندامانیان دەبێتە هۆی ‹مهرگى گۆڕان».

لهسهرهتاى ئهم ههفتهیهدا جڤاتى نیشتمانى گۆڕان به ئامادهبوونى عومهر سهید عهلى، رێکخهرى گشتى بزوتنهوهى گۆڕان کۆبونهوهى خۆى ئهنجامداو تێیدا بڕیاردرا کۆنفرانسى نیشتمانى ئهنجامبدهن پاشان ههڵبژاردنى ناوخۆیى گۆڕان ئهنجامبدرێت، کە بەرنامە هەیە رەخنەگرانی ئەم دواییەی حزبەکە دەربکرێن.

هاوکات، بڕیاریانداوه کار به پاداشت و سزا بکهن بۆ ئهوهى ئهوانهى له دسپلینى حزبى دهرچوون دهربکرێن لهبزوتنهوهکه.

کاروان هاشم، ئهندامى جڤاتى نیشتمانى بزوتنهوهى گۆڕان لهلێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «بهشێک لهو برادهرانهى له کهمپینى ههڵبژاردندا نهک پشتیوانى بزوتنهوهکه نهبوون، بهڵکو زهرهرى گهورهیان له بزوتنهوهکه داوه، تۆمهتیان بۆ هاوڕێکانیان دروستکردووه. ئهگهر کهسێک تۆمهتى ناڕهوا بۆ بزوتنهوهى گۆڕان و کاراکتهرهکانى بکات دهبێت دهربکرێت، لهههر ئاستێکدا بێت، کهسێک لهناو بزوتتنهوهى گۆڕان پلهو پۆستى وهرگرتبێت».

ههروهها ئاماژهى بهوهشکرد، ئهو تۆمهتانه کاریگهرى نهرێنى لهسهر دهنگدهرانى بزوتنهوهى گۆڕان دروستکردووهو «ههموو حزبێک دسپلینى خۆى ههیه کارەکتهرى ناو بزوتنهوهکه بشکێنن، بڕیارێکمان داوه لهجڤاتى نیشتمانى رهچاوى پاداشت و سزا دهکات، لهدهستور رونکراوهتهوه کێ سزا دهدرێت، ئهوانهى تۆمهت دهکهن و بونهته هۆى کێشه و بهرپرسیارێتی گهورهیان ههبووه دهردهکرێن».

کاروان هاشم، نمونهى ئهوهى هێنایهوه که پهرلهمانتارى گۆڕان ههبووه چووه ماڵ بهماڵ گهڕاوه ئیشى بۆ حزبێکى دیکهو کاندیدهکهیان کردووهو ههڵسوڕاوى گۆڕان ههبووه هانى خهڵکى داوه بایکۆتى ههڵبژاردن بکهن، ، وتی «ئهمانه شایەنى ئهوهن دهربکرێن».

ههروهها ئهوهشى رونکردهوه عومهر سهید عهلى لهکۆبونهوهى جڤاتى نیشتمانى پێیانى راگهیاندووه «ههمومان بهرپرسین لهشکستى گۆڕان ههر یهکهو بهپێى قهبارهى خۆى».

لهلایهکى ترهوه چهند ههڵسوڕاوێکى دیارى گۆڕان پرۆژهیان داوهته بزوتنهوهى گۆڕان بۆ ئهوهى بزوتنهوهکه بچێتهوه رێچکهى خۆى و رهخنهیان لهئهداى کارى سیاسى گرتوه، یهکێک لهوانه شێرکۆ محهمهد ئهمین پهرلهمانتارى گۆڕان بووه.

شێرکۆ حهمه ئهمین، ئهندامى خولى پهرلهمانى کوردستان لهفراکسیۆنى گۆڕان وتى «بههیچ جۆرێک لهگهڵ ئهوهدا نیم لهسهر بنهماى رهخنه سزاى خهڵک بدرێت لهناو گۆڕاندا، بهتایبهتى ئهو رهخنانهى لهچوارچێوهى کارى حزبى و رێکخراوو پرۆژهکاندایه که لهڕێگهى ئۆرگانه حزبیهکانهوه پێشکهش کراون، سزادانى خهڵک مهرگى گۆڕانه لهژێر هیچ ناوێکدا بێت بههانهیه«.

ههروهها وتی «ئێمە خۆمان ناخەینە دهرهوهى گۆڕان و خۆمان بهخاوهن و دروستکهرى گۆڕان دهزانین، کار دهکهین بۆ ئهوهى بزووتنهوهکه بچێتهوه سهر شاڕێگاى راستهقینهى خۆى که کاک نهوشیروان مستهفا دروستى کردووه«.

بهپێى بهدواداچونهکانى هاوڵاتی، بزوتنهوهى گۆڕان زیاتر کار بۆ دروخستنهوهى ههموو ئهو دهنگه ناڕازیانه دهکات که رهخنهیان له رێکخهرى گشتى و کوڕهکانى نهوشیروان مستهفا گرتووه  ئهمهش بهپێى وتهى چهند ئهندامێکى جڤاتى نیشتمانى که ئامادهنهبوون ناویان بهێندرێت.

دانا عهبدولکهریم، ئهندامى ژورى حکومهت و پهرلهمان لهلێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «ئهوهى فهوزا دروستبکات و ئهوهى بهپێى پرهنسیپی حزب کار نهکات، ئیجرائاتى حزبى لهگهڵ دهکرێت بهپێى دهستورى گۆڕان».

لە دوای ئاشکراکردنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەرکەوت دەنگەکانی گۆڕان بۆ نیوە دابەزیوە، ئەمەش کاردانەوەی هەندێک لە هەڵسوڕاوانی حزبەکەی بەدوای خۆیدا هێناو رێکخەری گشتی و خانەی راپەڕاندیان تۆمەتبارکرد.

یەکیک لەوانە عهبدوڵا مهلا نورى ههڵسوڕاوى گۆڕان بوو کە لەچاوپێکەوتنێکی رۆژنامەی هاوڵاتی-دا وتی «لهدواى کۆچى دوایى نهوشیروان مستهفا سهرکردایهتى گۆڕان سهرکهوتوو نهبون، سهرهڕاى ئهوهى لهئاستى خوارهوه پشتیوانییهکى گهوره کران و دهرفهتى گهورهو متمانهیان پێدرا، ههتا لهکاتى ههڵبژاردنى ئهو تیمه خهڵکانێک قوربانیان بهخۆیاندا، بهڵام بهداخهوه لهئاستى ئهو چاوهڕوانییانهدا نهبوون».

عهبدوڵا مهلا نوورى  رەخنەی لە رێکخەری گشتی گرتبوو کە کەسانێک لەدەرەوەی دەزگا فەرمیەکانی گۆڕان دەستتێوەردان دەکەن، دواى ئهم قسانە، عەبدوڵا مەلا نوری تووشى گوشارى رێکخهرى گشتى بووەوەو بههۆیهوه داواى کلیلى ژوورهکهى لێکرا.

لهبهشێکى چاوپێکهوتنهکهیدا لەگەڵ هاوڵاتی عەبدولا مەلا نوری وتی «ئهگهر خانهى راپهڕاندن و جڤاتى نیشتمانى و رێکخهرى گشتى بههێز بێت هیچ کهسێک ناتوانێت دهستتێوهردان لهکاروبارى ئهواندا بکات، بڕیارى وا ههبووه خانهى راپهڕاندن داویهتى بڕیارهکه لهدواى ئهوهى چۆته بوارى جێبهجێکردنهوه لهدهرهوهى ئۆرگانى رهسمى گۆڕانهوه بڕیارهکه ههڵوهشێندراوهتهوه‹›.

بهپێى نامهیهکى تایبهتى ژمارهیهک ههڵسوڕاوى گۆڕان کهواژۆى ههریهکه له (د.شێرکۆ حهمه ئهمین، د.غالیب محەمهد، د.ئهمین بهکر، د.چیا عهباس، د.ئومێد حهمهعهلی، د.ئیسماعیل نامیق، ڕهوهز ههڵکهوت و کاوه محهممهد)ی لهسهره، ئهو ههڵسوڕاوه دیارانهى بزوتنهوهى گۆڕان، ئاڕاستهى جڤاتى گشتى بزوتنهوەکهیان کردوه بهناونیشانى «سازى سیاسی». تێیدا رخنهدهگرن لهههوڵى دورخستنهوهى عهبدوڵاى مهلا نوری.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار