ئەمریکا زیاتر لە 40 هێرشی کردەسەر حوسییەکانی یەمەن

4 ڕۆژ لەمەوپێش
لە شەوی رابردووەوە هەتا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئەمریکا زیاتر لە 40 جار پارێزگا جیاجیاکانی یەمەنی بۆردومان کردووە.
بەگوێرەی زانیاری میدیا جیهانییەکان، ئەمریکا هێرشی کردووەتەسەر پارێزگاکانی سەنعا، سەعدە، حودەیدە، جەوف و عومران، ئامانجیشی لەم هێرشانە لەناوبردنی پێگەی حوسییەکانە کە لە دوو هەفتەی رابردوودا بە شێوەیەکی چڕ هێرشەکانی لەدژیان چڕکردووەتەوە.
لە دیمەنەکانی ئاژانسی فرانس پرێس دەردەکەوێت، بەهۆی هێرشی ئەمریکا بۆسەر سەنعای پایتەختی یەمەن، چەندین شوێنی بازرگانی زیانیان بەرکەوتووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، تەنها لەو ماوەیەدا ئەمریکا 100 ئامانجی حوسییەکانی پێکاوە، زۆرترین هێرش کراوەتەسەر عومران، دەنگۆی ئەوەش هەیە چەند سەرکردەیەکی باڵای حوسییەکان کوژرابن.

بابهتی پهیوهندیدار