سوپای ئیسرائیل: هێرشى فراوانى زەمینیمان دەستپێکرد

3 ڕۆژ لەمەوپێش



 

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی فراوانیان لە ناوچەی ڕەفەح دەستپێکردووە بۆ فراوانکردنی ناوچەی ئەمنی لە باشووری غەززە.

دەروازەی ڕەفەح دەروازەی کەرتی غەززەیە بۆ جیهانی دەرەوە، هەروەها خاڵی سەرەکیی چوونە ژوورەوەی یارمەتییە مرۆییەکانە بۆ ناو غەززە.

بەپێی زۆرێک لە شیکارییەکان، کۆنترۆڵکردنی پەڕینەوەی ڕەفەح سەرەتایەکە بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوی شارەکە و سنووری لەگەڵ میسر، کە قاهیرە دەڵێت، پێچەوانەی ڕێککەوتنەکانی کامپ دەیڤدە.

لە پێشهاتێکی پەیوەندیداردا، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر شوێنێکی هاوەن لە خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە، بەپێی ڕاگەیەندراوێکى نووسینگەی ڕاگەیاندنی سوپای ئیسرائیل هێزەکانیان لەچەند شوێنێکى جیاوازى ناوچەکەوە تەقەبان لێکراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر شوێنێک لە خان یونس، لەو ناوچەیەی کە هێزەکانی باشووری غەززە پێشتر لە ڕۆژی شەممەوە گولـلە هاوەنیان لێیەوە تەقاندووە.

سوپای ئیسرائیل دەڵێت ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی لە ناوچەی ئەلجونەینا لە شاری ڕەفەح دەستپێکردووە، بە ئامانجی فراوانکردنی ناوچەی ئەمنی لە باشووری کەرتی غەززە.

بەرپرسێکى بزوتنەوەى حەماسیش دەڵێت ئیسرائیل لە پێناو ڕزگارکردنی حکومەتەکەی ناتانیاهۆی تاوانبار، وەستان و خۆیاندزیەوە لە مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە.

ئەو بەرسە وتیشى: نەتانیاهۆ ماوەی ساڵێکی تەواو خۆی دەدزێتەوە و هەموو هەوڵەکانی ناوبژیوانان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن پووچەڵ کردووەتەوە، ئێمە پابەند بووین بە هەموو مەرجەکانی ڕێکەوتنەکە.

لەوەتەی شەڕ لە غەززە دەستی پێکردووە، ئیسرائیل پلانی هەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی دیوی فەلەستینی پەڕینەوەکە و چاودێریکردنی هەموو ئەو یارمەتییانەی کە دێنە ناو غەززە، چەندین جارە نەتانیاهۆ هەڕەشەی لەشکرکێشی بۆ سەر ڕەفەح دەکات. سەرەڕای دژایەتیی وڵاتانی جیهانی لە نێویشیاندا واشنتن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار