وردەکاری کابینە نوێیەکەی حکومەتی ڕاگوزەری سوریا

3 ڕۆژ لەمەوپێش
لە سوریا، رێوڕەسمی راگەیاندنی پێکهێنانی حکوومەتی راگوزەر بەڕێوەچوو و ناوی ئەندامانی کابینەی نوێ ئاشکرا کرا. لەم رێوڕەسمەدا کە بە ئامادەبوونی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی راگوزەر ئەنجام درا، پلانی نوێ بۆ بوژاندنەوەی وڵات خرایە ڕوو.
ئەحمەد شەرع لە وتارەکەیدا رایگەیاند: "ئەمڕۆ سوریا هەنگاوێکی مێژوویی بەرەو پێشەوە دەنێت و گەلی سوریا لەدایکبوونی قۆناغێکی نوێ لە مێژووی خۆیان دەبینن."
بەپێی قسەکانی ئەو، راگەیاندنی حکوومەتی راگوزەر دەرخەری "ئیرادەی هاوبەشی سووریەکانە بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێکی نوێ و سەربەخۆ و بەهێز و خاوەن سەروەری."
سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سوریا جەختی لەسەر چەند ئامانجی سەرەکی حکوومەتەکەی کردەوە و رایگەیاند کە ئامانجی یەکەمیان بریتییە لە دووبارە بنیاتنانەوە و چاککردنەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت لەسەر بنەمای لێپرسینەوە و شەفافیەت و پاشانیش چارەسەرکردنی پرسە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان.
هەروەها شەرع جەختی کردەوە کە کار دەکەن بۆ دابینکردنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە سەرەتاییەکان و پاشان کردنەوەی ئاسۆیەکی نوێ لە بواری پەروەردە و تەندروستی.
شەرع ئەوەشی خستە روو کە کار دەکەن بۆ چارەکردنی کێشەکانی کشتوکاڵ و بەهێزکردنی ئەو کەرتە و پاشانیش بەهێزکردن و بنیاتنانەوەی کەرتی پیشەسازی و بەهێزکردنی دەستی ناوخۆیی.
شەرع لە کۆتایی وتارەکەیدا رایگەیاند هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی سوریا بکەنە دڵی عرووبەی جیهانی عەرەبی.
ئەم هەنگاوە، دوای تێپەڕینی نزیكەی چوار مانگ بەسەر رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، دێت.
ناوی بەشێک لە وەزیرەکانی کابینەی نوێی حکومەتی راگوزەری سوریا:
مورهەف ئەبو قەسرە- وەزیری بەرگری
ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا
مەروان حەلەبی- وەزیری خوێندنی باڵا
مەزهەر وەیس- وەزیری داد
محەمەد بەشیر- وەزیری وزە
محەممەد ئەبو خەیر شوکری- وەزیری ئەوقاف
ئەنەس خەتاب- وەزیری ناوخۆی سوریا
محەممەد یەسر بەرنییە - وەزیری دارایی
هەند قبوات- وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی
نیزال شەعار- وەزیری ئابوری
رائید ساڵح - وەزیری بەهانەوەچون و کارەساتەکان
عەبدولسەلام هەیکەل- وەزیری گەیاندن
حەمزە موستەفا- وەزیری راگەیاندن
محەممەد ساڵح- وەزیری رۆشنبیری
موسعەب عەلی_ وەزیری تەندروستی
- ئەمجەد بەدر_ وەزیری کشتوکاڵ
عەلی کیدە - ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیران
