بۆ یەکەمجارە نوێژی جەژن لە کۆشکی گەل لە دیمەشق دەکرێت

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا و ژمارەیەک لە نوێژخوێنان، لە کۆشکی گەل لە دیمەشق، بۆ یەکەمجار نوێژی جەژنیان کرد، یەکەمجارە لەو کۆشکە مەراسیمێکی لەو شێوەیەی لێ بەڕێوەبچێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 31ـی ئاداری 2025، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا، لە تەنیشتییەوە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوە و شێخ ئوسامە ئەلرفاعی، سەرۆکی ئەنجوومەنی فەتوای سووریا و ژمارەیەک لە فەرماندە باڵا سەربازییەکانی وەزارەتی بەرگریی و دەسەڵاتی نوێێ سووریا و هاووڵاتییان، نوێژی یەکەم ڕۆژی جەژنیان لە کۆشکی گەل لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کرد.

گوتاربێژ و پێشنوێژی جەژن، پیرۆزبایی جەژنی لە خەڵکی سووریا کرد و بە جەژنی سەرکەوتنی ئەوانە وەسف کرد کە دیمەشقیان ڕزگار کرد.

گوتاربێژ و پێشنوێژ گوتی: ئەو جەژنە، هیچ گەندەلی و سەرکوتکردنێک نییە، بەڵکو جەژنی ئاشتی و خۆشەویستی و ڕێزگرتنە، ئەوە دروشمی ڕزگارکەرانی دیمەشق بوو.

گوتیشی: ئەو جەژنەی کە وێنای بەهای بەرز دەکات، بە پشتیوانی خوای گەورە دەوڵەتی نوێمان تێیدا بونیات دەنێین، ئێمە لە قۆناغی بونیاتنانی وڵاتین و پێویستە هەمووان بەشداریی ئەو بونیاتنانە بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار