سەرکردەیەکی حەماس و دوو کوڕی لە هێرشێکی ئیسرائیلدا کوژران

6 ڕۆژ لەمەوپێش



 

سوپاى ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هێرشێکی ئاسمانی دەستپێکرد و باڵەخانەیەکی شوقەی لە شاری سیدۆنی باشووری لوبنان کردە ئامانج.

بەپێی زانیارییەکان، لە هەڵمەتەکەی ئیسرائیل لانیکەم 3 کەس گیانیان لەدەستداوە. ئاژانسەکانى هەواڵ ڕایانگەیاند کە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل حەسەن فەرهات سەرۆکی حەماس بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی فەلەستینی، فەرهات (ئەبو یاسر) لەگەڵ کوڕ و کچەکەی لە کاتی خەوتبوون لە ماڵەکەی خۆیاندا کوژراون.
ئەمەش لەکاتێکدایە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا ئۆتۆمبێلێکی لەسەر ڕێگای بینت جبەیل لە باشووری لوبنان کردە ئامانج، دوو کەس برینداربوون، هاوکات ئیسرائیل بەردەوام بوو لە بۆردومانکردنی چەند ناوچەیەک.

وەزارەتی تەندروستی لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلی کردە ئامانجی ئۆتۆمبیلێک لەسەر ڕێگای بینت جبەیل و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون.

لە بەیاننامەیەکی دیکەدا، وەزارەتی تەندروستی لوبنان "ئیدانەی خۆی بۆ بەئامانجکردنی دوو ئەمبولانس و ماتۆڕێکی ئاگرکوژێنەوە لەلایەن ئیسرائیلەوە، جگە لە وێرانکردنی بنکەیەکی تەندروستی کاتی بۆ دەسەڵاتی تەندروستی لە شارۆچکەی نەقورە" لە باشوور.

داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد "خۆی ڕازی نەبن و چاوپۆشی لە جددیەتی ئەم هێرشانە نەکەن، کە پێشێلکارییەکی ڕوونی یاسا نێودەوڵەتییەکان و دەستووری ڕێکخراوە مرۆییەکان و نۆرمەکان پێکدەهێنن".

سەرەڕای ڕێککەوتنی ئاگربەست کە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ەوە کاری پێدەکرێت، ئیسرائیل بەردەوامە لە ئامانجکردنی باشووری لوبنان بە هێرشە ئاسمانییەکان کە ئامانجەکانی حزبوڵای لوبنان دەکاتە ئامانج.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار