لەهەڵبژاردنى داهاتوو پێگەى سودانى بەهێزتر دەبێت

24 كاتژمێر لەمەوپێش
پێگەى ڕۆژنامەى شەرقلئەوسەت ئێوارەى ئەمرۆ شەممە ڕاپۆرتێکى لەسەر هەڵبژادنى داهاتووى عێراق بڵاوکردوەتەوەو تیایدا ئەوەدەخاتەڕوو ڕێبەری ڕەوتی سەدری کە بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی عێراقدا ناکات، دەرگای بە شێوەیەکی بەرفراوان بەڕووی جۆرێکی نوێی کێبڕکێی نێوان گروپە سیاسییەکانی عێراقدا کردەوە.
لەگەڵ بەردەوامی ناکۆکییە سیاسییەکان لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کێشانەى لە داهاتوودا ڕووبەڕووی هەڵبژاردن دەبنەوە، سیناریۆکان سەرهەڵدەدەن، وەک ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکومەتى کاتى لە ئەگەری پەرەسەندنی ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ئەمریکا و ئێران.
هێزە شیعەکان لە هەوڵی وەرگرتنەوەی ئەو ٧٣ کورسییەی سەدردان، چاوەڕوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زۆربەی دەنگە بەدیلەکانی سەدرییەکان بۆ هاوپەیمانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق یان بۆ هەندێک هێزی تازەپێگەیشتوو دەچێت.
ئەمەش دەبێتە هۆی بێبەشکردنی هێزە گەورەکانی شیعە، وەک هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای نووری مالیکی لەو دەنگانەی کە ئارەزووی دەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی دەستەبەرکردنی کورسی زیادەیان لە پەرلەمانی داهاتوو، یان لانیکەم ئەو کورسییانەی ئێستا لەبەردەستیاندایە دەهێڵنەوە.
هەر لەو ڕاپۆرتەدا ئەوەخراوەتەڕوو ئەمڕۆ یەکشەممە (٦ی نیسانی ٢٠٢٥) کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ڕایگەیاندوە داتابەیسی هەڵبژاردنەکان گەیشتووەتە نزیکەی ٢٠ ملیۆن دەنگدەری تۆمارکراو، ئاماژەی بەوەشکرد، قۆناغی داهاتوو کردنەوەی تۆماری هاوپەیمانییە سیاسییەکانە، دواتر لیستی کاندیدەکان.
لە بەیاننامەیەکدا کۆمسیۆنەکە ئاماژەی بەوەکردووە، "لەئێستادا کۆمسیۆن کار لەسەر تەواوکردنی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەکات"، لەهەمانکاتدا ئاماژەی بەوەکردووە "قۆناغی داهاتوو کردنەوەی دەرگای تۆمارکردنی هاوپەیمانی سیاسی لەخۆدەگرێت، دواتر وەرگرتنی لیستی کاندیدەکان".
