کورد پێشوه‌خته هیواکانى به عادل عه‌بدولمه‌هدیدا هه‌ڵده‌واسێت
دواى تاقیکردنه‌وه‌ى چه‌ندین سه‌رۆک وه‌زیر له‌دواى ڕوخانى ڕ‌ژێمى سه‌دام حوسه‌ین، کورد هیواخوازه "دۆسته لهمێژینهکهى" کێشه‌کانى
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لایه‌نه کوردییه‌کان هیواکانیان له‌سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى کاندیدى ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانى حکومه‌تى نوێی عێراق هه‌ڵچنیوه، چاویان له‌وه‌یه له‌ڕێگه‌ى دۆستایه‌تى لهمێژینهیهوه له‌گه‌ڵ سه‌رکرده کورده‌کان له‌سه‌رده‌مى کابینه‌که‌یدا کێشه هه‌ڵواسراوه‌کانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌کلایی بکه‌نه‌وه.
به‌درێژایی دواى ڕوخانى رژێمى سه‌دام حوسه‌ین، لایه‌نه کوردییه‌کان به‌گشتى له‌سه‌ره‌تادا هیوایان به‌سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه هه‌بووه که پۆستى سه‌رۆک وه‌زیرانیان له عێراقدا وه‌رگرتووه، تا مافه‌کانیان له‌عێراقدا به‌ده‌ستبهێنن و کێشه‌کانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بکه‌ن، به‌ڵام کێشه‌کان وه‌کو خۆیان ماونه‌ته‌وه.
به‌ڵام ڕه‌نگه هیچ کات به‌ئه‌ندازه‌ى ئه‌مجاره کورد هیواى به‌سه‌رۆک وه‌زیرانى نوێ له عێراق نه‌بێت، به‌و پێیه‌ى دۆستى دێرینى کورده‌کانه و په‌یوه‌ندى باشى له‌گه‌ڵ سه‌رکرده و لایه‌نه کوردییه‌کان هه‌یه.
له‌گه‌ڵ ڕاسپاردنیدا له‌دووى ئه‌م مانگه‌دا له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه بۆ پێکهێنانى کابینه‌ى نوێ، عادل عه‌بدولمه‌هدى زنجیره‌یه‌ک په‌یامى پاڵپشتى پێگه‌یشت، که به‌شێکیان له‌لایه‌ن لایه‌نه کوردییه‌کانه‌وه بوو.
ئێستا کورد هاوشێوه‌ى لایه‌ن و پێکهاته‌کانى دیکه چاوى له هه‌نگاوه‌کانى عادل عه‌بدولمه‌هدى و کارنامه‌ى حکومهتهکهیهتى که پێده‌چێت له‌م ڕۆژانه‌دا ڕابگه‌یه‌نرێت.
دانا جه‌زا ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌فراکسیۆنى پارتى به هاوڵاتی وت «مه‌سه‌له‌ى گه‌شبینی کورد به عادل عه‌بدولمه‌هدى شتێکى له‌سه‌دا سه‌د نییه، به‌ڵام په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌یه که ئه‌و که‌سێکى میانڕه‌وه و تا ڕاده‌یه‌ک تێکه‌ڵاوییه‌کى مێژویی هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانى کورد‌و تێگه‌یشتنى هه‌یه بۆ پرسه‌کان و کاندیدێکى ته‌وافوقییه«.
وتیشى «تا ئێستا شتێکى نێگه‌تیفى نه‌بووه، هیوادارین وابێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش له‌کاتى کارکردن‌دا ده‌رده‌که‌وێت کاتێک ده‌چێته سه‌ر کورسی، به‌و پێیه‌ى ئه‌وانه‌ى چونه‌ته سه‌ر ئه‌و کورسییه زۆرجار جیاوازبوون له‌و که‌سه‌ى پێشتر».
دانا جه‌زا باسى له‌وه‌کرد، عادل عه‌بدولمه‌هدى پشتیوانییه‌کى سه‌ره‌کى له‌ناو په‌رله‌مان یان دامه‌زراوه‌ى سه‌ربازى نییه، پێویستى به‌وه‌یه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان پشتیوانى بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت سه‌رکه‌وتوو بێت، پێویسته ئه‌ویش هه‌وڵبدات هه‌موو لایه‌نه‌کان ڕازیبکات له‌ناویاندا کورد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێشبینى ناکات له‌سه‌رده‌مى عادل عه‌بدولمه‌هدیدا هه‌موو کێشه هه‌ڵواسراوه‌کانى نێوان به‌غدا و هه‌رێم چاره‌سه‌ر بکرێن «به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و بهنیەتێکى باش بیه‌وێت کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات، ئه‌گه‌ر ده‌ستور بکات به پێوه‌ر، لایه‌نه‌کانى دیکه ده‌ستوه‌ردان له‌کاره‌کانیدا نه‌که‌ن، من ته‌سه‌ور ده‌که‌م بتوانێت زۆربه‌ى کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات».
له‌پاڵ پرسی گه‌نده‌ڵى و تیرۆر‌و چه‌ندین کێشه‌ى که‌ڵه‌که‌بوو که چاوه‌ڕوانى عادل عهبدولمههدین، چه‌ندین کێشه‌ى هه‌ڵواسراوى نێوان هه‌رێم و به‌غدا که ساڵ به‌ساڵ گه‌وره‌تر بوون چاوه‌ڕوانى ئه‌و کابینه نوێیه‌یه که عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌یه‌وێت له که‌سانى ته‌کنۆکرات پێکى بهێنێت.
دیارترین کێشه‌کان بریتین له‌کێشه‌ى نه‌وت و بودجه و ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان و پێشمه‌رگه، که تا ئێستا هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ریان ناکۆکن و ساڵانێکى درێژه به‌بێ چاره‌سه‌ر ماونه‌ته‌وه.
میران محه‌مه‌د په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌به‌غدا به هاوڵاتی وت «هه‌موومان هیوامان هه‌یه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات، له‌به‌رئه‌وه‌ى پیاوێکى میانڕه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌و هێشتا به‌فه‌رمى ده‌ستبه‌کارنه‌بووه«.
وتیشى «سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه عادل عه‌بدولمه‌هدی تێکه‌ڵى زۆر بووه له‌گه‌ڵ کورد، که هیوادارین ئه‌و هۆکارانه رۆڵى هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان».
عادل عه‌بدولمه‌هدى به‌راورد به سه‌رکرده عێراقییه‌کان تا ئێستا هه‌ڵوێستێکى توندى به‌رانبه‌ر کورد نه‌بووه و به‌رده‌وام جه‌ختى له ڕێگه‌ى گفتوگۆ و دانوستان کردوه‌ته‌وه، بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و که له کابینه‌که‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادیدا که ساڵى 2014 پێکهێنرا بۆ ماوه‌ى دووساڵ وه‌زیرى نه‌وت بوو، کێشه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی نه‌وت وه‌کو خۆیان مانه‌وه و چاره‌سه‌ر نه‌کران.
له پرسی پێکهێنانى کابینه‌ى حکومهتهکهشیدا، باس له‌وه‌ده‌کرێت عادل عه‌بدولمه‌هدى که کاندیدى ته‌وافوقى لایه‌نه ناکۆکه شیعییه‌کانه، سێ پۆستى وه‌زیرى بۆ کورد داناوه، که که‌متره له ژماره‌ى ئه‌و پۆستانه‌ى پێشتر بۆ کورد دانرابوون، به‌ڵام ئه‌وه نه‌بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى به‌ر ڕه‌خنه‌ى کورد بکه‌وێت، به‌و پێیه‌ى ئه‌و به‌ڵێنیداوه کۆتایی به پشک پشکێنهى حزبى بهێنێت و له‌سه‌ر بنه‌ماى لێهاتویی وه‌زیره‌کانى کابینه‌که‌ى دیارى بکات.
غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق پێیوایه، عادل عه‌بدولمه‌هدى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه «مافى کوردى خواردووه« له پێکهێنانى حکومه‌تدا، به‌ڵام ده‌بێت چاوه‌ڕوان بکه‌ن بزانن کاره‌کانى چۆنه‌و ده‌توانێت چى بکات، پێش ئه‌وه‌ى حوکمى پێشوه‌خته‌ى له‌سه‌ر بده‌ن.
وتیشى «کورد بۆ مالیکى و عه‌بادی و جه‌عفه‌ریش ئه‌و هیوایه‌ى هه‌بوو، به‌ڵام هیچیان وا ده‌رنه‌چوون، بۆیه پێویسته چاوه‌ڕێ بکه‌ین».
غالب محه‌مه‌د باسى له‌وه‌کرد، عادل عه‌بدولمه‌هدى کاتى خۆى وه‌زیرى نه‌وت بوو، ئه‌وکات هه‌رێمى کوردستان نه‌وتى سپى بۆ نه‌ده‌هات، که زۆر پێویستى بوو، «با تۆزێک وردبین نه زۆر زۆر دڵخۆش بین نه زۆر ڕه‌شبین بین با جارێ چاوه‌ڕوان بین، به‌ڵکو بتوانێت شتى باش بکات».
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێیوایه، ئه‌وه‌ى کێشه‌ى سه‌ره‌کى کورده له به‌غدا ئه‌وه‌یه پارتى و یه‌کێتى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان سیاسه‌ت ده‌که‌ن.
عادل عه‌بدولمه‌هدى (76 ساڵ) هه‌م پشتیوانى تارانى هه‌یه هه‌م پشتیوانى واشنتۆن، که هه‌ردووکیان له‌دواى هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌که‌ى عێراقه‌وه له 12ى ئایارى ئه‌مساڵ هه‌وڵیانده‌دا پێکهێنانى حکومه‌ت له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان یه‌کلایی بکه‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌پرسی دیاریکردنى سه‌رۆک وه‌زیراندا.
هه‌رچه‌نده له‌دواى ڕاسپاردنییهوه تا ئێستا عادل عه‌بدولمه‌هدى هیچ قسه‌یه‌کى له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى به‌رانبه‌ر کێشه‌کانى هه‌رێم و به‌غدا و چۆنیه‌تى چاره‌سه‌رکردنیان نه‌کردووه، به‌ڵام چاوهڕواندهکرێت له‌ڕۆژانى سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌کاربووندا وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق دانوستان له‌گه‌ڵ کورده‌کان بکات له‌سه‌ر پرسی داهاتى نه‌وتى هه‌رێم، که یه‌کێکه له گه‌رمترین پرسه‌کان له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌رێم.
مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تمه‌دارى کورد بۆ هاوڵاتی وتى «کێشه‌ى کورد ئه‌وه‌یه هیچ گوێ به دیراسه‌ت نادات و شت لێکناداته‌وه، عه‌بادیش که هات چونکه ناکۆک بوو له‌گه‌ڵ مالیکى، یه‌کسه‌ر هه‌موو کورد پشتیوانى عه‌بادیان کرد، بێ مه‌رج چونه ناو کابینه‌که‌یه‌وه، دواتر ده‌رکه‌وت عه‌بادى زۆر خراپ بوو به‌رانبه‌ر کورد، به‌تایبه‌تى له پرسی ریفراندۆمدا».
وتیشى «ئێستا بێئه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌ستى به کارکردن کردبێت به‌شێوه‌ى فه‌رمى هه‌موویان که‌وتونه‌ته پیاهه‌ڵدانى، له‌سیاسه‌تدا ئه‌وه هه‌ڵه‌یه، ده‌بێت بوه‌ستى بزانیت چیت له‌گه‌ڵدا ده‌کات و به‌رنامه‌که‌ى چییه و بۆ کورد چى ده‌کات به‌کرده‌وه«.
مه‌حمود عوسمان ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، عادل عه‌بدولمه‌هدى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیرى نه‌وت و وه‌زیرى دارایی بووه «شتێکى وامان لێنه‌بینیوه که کردبێتى، لایه‌نه کوردییه‌کان که‌وتونه‌ته په‌له‌په‌ل و پیاهه‌ڵدانى به‌وه‌ى دۆستى کورده، بێ ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕوان بکه‌ن بزانن ده‌توانێت چی بکات».