سبەی پەرلەمانى عێراق بۆ داواکاری پەروەردەکاران کۆدەبێتەوە

یەک هەفتە لەمەوپێش



ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سبەی کۆدەبێتەوە و لە کارنامەی دانیشتنەکەشدا تاوتوێی داواکاری پەروەردەکاران دەکرێت، کە بۆ ماوەی چەند رۆژێکە خۆپیشاندانی فراوان ئەنجامدەدەن.

نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە سبەی پێنجشەممە 10ـی نیسانی 2025، کاتژمێر 1ـی پاشنیوەڕۆ دانیشتنێکی تایبەتی ئەنجوومەنەکە بۆ تاوتوێکردنی داواکاریی پەروەردەکاران (مامۆستایان و فەرمانبەران)، بەڕێوەدەچێت. 

لەکارنامەی دانیشتنەکەدا، پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بوونی نییە و دژی ئەو هەنگاوەش دارا سێکانیانی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجوومەنی نوێنەران گوتی، "فراکسیۆنە کوردییەکان بڕیاریانداوە بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران بکەن، تاوەکو ئەو کاتەی ئەو پرۆژەیاسایە دەچێتە کارنامەی دانیشتنەکانەوە".

ماوەی چەند رۆژێکە لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق، مامۆستایان و فەرمانبەران خۆپیشاندان دەکەن و داوای باشترکردنی گوزەران و رێککردنەوەی پێدانی مووچەکانیان دەکەن.

هاوکات رۆژی سێشەممە 8ـی نیسان ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ژمارەیەک بڕیاری پەیوەست بە مامۆستایان و فەرمانبەران دەرکرد، لەنێویاندا، پێدانی سەرەمووچە و پلەبەرزکردنەوە لەبری دەوامی خۆبەخشی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار