تاران هەڕەشەی دەرکردنی پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دەکات

یەک هەفتە لەمەوپێش
تاران هەڕەشەی دەرکردنی پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی و شاردنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراو دەکات ئەگەر هەڕەشەی کردەی سەربازی لەدژی بەردەوام بێت.
عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران هەڕەشەی ئەوەی کرد بەردەوامیی هەڕەشەکان و دانانی ئێران لە لێواری هێرشی سەربازیدا، دەتوانێ ببێتە هۆی دەرکردنی پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم و وەستاندنی هەموو هاوکارییەکان لەگەڵ ئەو دەزگایە و گواستنەوەی یۆرانیۆم بۆ شوێنە سەلامەتەکان.
شەمخانی لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایتی ئێکسی خۆیدا نووسیویەتی: بەردەوامیی هەڕەشە دەرەکییەکان و دانانی ئێران لە حاڵەتی هێرشی سەربازیدا، دەکرێت ببێتە هۆی هەنگاوی بەرەنگاربوونەوە وەک دەرکردنی پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی و پچڕاندنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئاژانسەکە.

بابهتی پهیوهندیدار