وەزیری نەوتی ئێران گەیشتە بەغدا

دوێنێ



 

موحسین پاک نەژاد، وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ تاوتوێی پەرەپێدانی هاوکاریی وزەی نێوان ئێران و عێراق، گەیشتە بەغدا.

ئاژانسی ئیرنا، بڵاوی کردووەتەوە، موحسین پاک نەژاد لەسەر بانگهێشتی هاوتا عێراقییەکەی چووەتە بەغدا و دوو ڕۆژ لە عێراق دەمێنێتەوە، بڕیاریشە لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا لەسەر پەرەپێدانی هاوکارییەکانی کەرتی وزە لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیرانی نەوت و کارەبا کۆ ببێتەوە.

هەروەها ئاماژەی داوە، وەزیری نەوتی ئێران لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق سەبارەت بە دابینکردنی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبای عێراق ڕێککەوتنێکی لێکگەیشتن بکەن.

سەردانەکەی وەزیری نەوتی ئێران بۆ بەغدا، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکانی پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی وزەی نێوان هەردوو وڵاتە، بەوپێیەی لە مانگی ئاداری 2024دا، وەزیری کارەبای عێراق لە تاران لەگەڵ وەزیری نەوتی ئێران کۆ بوونەوە و جەختیان لە پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە بوارەکانی نەوت، غاز، پترۆکیمیایی و کارەبای نێوان دوو وڵات کردبووەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار