باخچەلی: پێویستە بە خێرایی دۆسیەی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو یەکلایی بکرێتەوە

دوێنێ



دەولەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) ڕایگەیاند خوازیاری ئەوەیە بڕیارێکی خێرا بدرێت لە بارەی دۆسیەی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانیی گەورەشاری ئیستانبوڵ، هاوکات پارتى جەهەپەى بەوەتۆمەتبارکرد هەوڵی دروستکردنی قەیران دەدات و "لە سنووری خیانەتدا" مامەڵە دەکات.

19ـی ئاداری 2025، لەسەر دوو دۆسیەی جیاواز و بە تۆمەتی ڕەخساندنی هەلی کار لە دامەزراوەکانی شارەوانی بۆ ئەندامانی پەکەکە و ئەنجامدانی گەندەڵی و بەرتیل وەرگرتن، ئەکرەم ئیمامئۆعڵو کە دوو خولە لەسەریەک بە سەرۆکی شارەوانیی گەورەشاری ئیستانبوڵ هەڵدەبژێردرێت دەستگیر کرا.

لەڕاگەیەندراوێکدا، دەولەت باخچەلى ئاماژەى بەوەدا دەبێت پرۆسەکانی دادگا لە  دۆسیەکانى ئیمامئۆغڵودا بەپەلە تاوتوێ بکرێن و بڕیاریان لەسەر بدرێت، وتیشى: پێویستە قۆناغەکانی لێپێچینەوە بە زیادکردنی لێدوانی شایەتحاڵەکان و بەڵگەی ڕوون و ڕەسەن و زانیاری و بەڵگەنامە و دەرئەنجامەکانی دیکە بۆ دۆسیەکە بە تەواوی تەواو بکرێن. 

هەورەها ئەوەشى خستەڕو ئەگەر ئیمامئۆغڵو بێتاوان بێت، بێتاوانییەکەی بسەلمێنرێت، ئەگەر نەبوو، دەبێت سزاکەی بەپێی یاساو کارەکانى  ویژدانی کۆمەڵایەتی، بەبێ شکست و بە زووترین کات بدرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار