په‌رله‌مانتارێکى کورد له‌به‌غدا: نه‌ده‌بوو وه‌زیرى دارایى رازى بێت به‌ره‌وانه‌کردنى پرۆژه‌ى بودجه بۆ په‌رله‌مان
" کورد به‌و بره بودجه‌یه رازى نییه که بۆى دیارى کراوه، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت رێکه‌وتن بکرێت ده‌بێت پشکى هه‌رێم زیاد بکرێت"
6 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق پرۆژه‌ى بودجه‌ى 2019ى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق کرد، په‌رله‌مانتارێکى لیژنه‌ى دارایى ده‌ڵێت:" نه‌ده‌بوو وه‌زیرى دارایى که کورده ره‌زامه‌ندى نیشانبدایه له‌ناردنى ئه‌و پرۆژه‌یه چونکه که‌موکورى زۆرى تێدایه.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق پرۆژه‌ى بودجه‌ى 2019ى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق کردووه له‌کاتێکدا به‌وته‌ى په‌رله‌مانتاران که‌موکورى زۆرى تێدایه.
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، بریارده‌رى لیژنه‌ى دارایى له فراکسۆنى کۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت"نه‌ده‌بوو وه‌زیرى دارایى که کورده ره‌زامه‌ندى نیشانبدایه به‌ره‌وانه‌کرنى پرۆژه‌ى بودجه‌ى 2019ى عێراق بۆ په‌رله‌مان، چونکه که‌موکورى زۆرى تێدایه".
له‌کابینه‌که‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى، فوئاد حوسێن له‌پشکى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆته وه‌زیرى دارایى و ئابورى حکومه‌تى عێراق.
بریارده‌رى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق باسى له‌وه‌شکرد، له‌به‌رئه‌وه‌ى کورد که‌مینه‌یه ناتوانێت داواى ره‌وانه‌کرده‌وه‌ى بکات بۆ حکومه‌تى عێراق"مه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تێکدا له خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌مدا فشار دروست بکات تا بنێردرێته‌وه‌و داواى چاره‌سه‌رکردنى که‌موکورییه‌کان بکات به‌تایبه‌ت هیچ به‌شه بودجه‌یه‌کى بۆ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه دیارى نه‌کردووه".
هاوکات، ئه‌ندامێکى فراکسۆنى یه‌کگرتوو ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد 6تشرینى دووه‌م ده‌چنه‌وه بۆ په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و وه‌زیرانه‌ى که پێشتر متمانه‌یان پێنه‌دراوه تا ده‌نگیان له‌سه‌ر بده‌ن.
جه‌مال کۆچه‌ر، ئه‌ندامى فراکسۆنى یه‌کگرتوو بۆ سایتى هاوڵاتى وتى" ئێمه ئێستا له‌ماڵه‌وه‌ین و رۆژى 6ى 11 ده‌چینه‌وه بۆ په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و وه‌زیرانه‌ى له قۆناغى یه‌که‌مدا ده‌نگیان پێنه‌درا تا ئه‌مجاره ده‌نگیان پێ بده‌ین، به‌ڵام گه‌شتنى پرۆژه بودجه‌ى عێراق له‌رووى یاساییه‌وه ده‌بێت په‌رله‌مان گفتوگۆى له‌سه‌ر بکات".
کۆچه‌ر جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه، پرۆژه بودجه‌ى عێراق که‌موکورتى زۆرى تێدایه پشک و ئیتحقاقى پێشمه‌رگه‌و بودجه‌ى بۆ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه تێدا نییه‌و ئه‌و به‌شه بودجه‌یه‌ى بۆ هه‌رێمى کوردستان دیارى کراوه زۆر که‌مه‌و ده‌بێت زیاد بکرێت تا هه‌رێم و به‌غدا بگه‌نه رێکه‌وتن" کورد به‌و بره بودجه‌یه رازى نییه که بۆى دیارى کراوه، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت رێکه‌وتن بکرێت ده‌بێت پشکى هه‌رێم زیاد بکرێت".
له‌پرۆژه‌ى بودجه‌ى 2019ى عێراقدا، پشکى کورد به له‌سه‌دا 12.67 دیارى کراوه که بره‌که‌ى 8 تریلۆن و 970 ملیار دیناره له‌گه‌ڵ بڕى 44 ملیار دینارى مانگانه بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان، ئه‌مه‌ش له‌به‌رانبه‌ر هه‌نارده‌کردنى رۆژانه‌ى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتدا.