نەتانیاهۆ: دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی ڕەتدەکەینەوە

9 كاتژمێر لەمەوپێش
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەسەر پێویستی ئاگربەست لە غەززە و چەکداماڵینی حەماس کردەوە.
لە کاتێکدا شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەردەوامە و سوپای ئیسرائیل دەستدرێژی خۆی بۆ ناوچەی وێرانکراوی فەلەستین فراوان دەکات، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە قسەیانکردوە.
ماکرۆن لەو پەیوەتدیە تەلەفۆنییەدا داوای کرد دەرفەتێک بدرێت بە چارەسەرێکی سیاسی کە لەسەر بنەمای دوو دەوڵەت بێت.
هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە کردنەوەی هەموو دەروازەکان بۆ یارمەتییە مرۆییەکان پێویستیەکی بەپەلەیە بۆ خەڵکی سڤیل لە غەززە. داوای کۆتایی هێنان بە "تاقیکردنەوە"ی خەڵکی مەدەنی لە کەرتی گەمارۆدراوی غەززەی کرد.
لای خۆیەوە نەتانیاهۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی بە "پاداشتێکی گەورە بۆ تیرۆر" زانی. هەروەها لە وتووێژەکەیدا لەگەڵ ماکرۆن جەختی لە دژایەتی خۆی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی کردووەتەوە و بە "پاداشتێکی گەورە بۆ تیرۆر" دەزانێت، بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەکەی.
هەفتەی ڕابردوو، سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، ڕەنگە وڵاتەکەی دان بە دەوڵەتی فەلەستین بنێت لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا، ئەمەش لە میانی کۆنفرانسێکی تایبەت بە فەلەستین کە بڕیارە لە نیویۆرک بەڕێوەبچێت، ئەمەش سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی لەو کاتەدا توڕەکرد.
دەوڵەتی فەلەستین لە لایەن نزیکەی ١٥٠ وڵاتەوە دانپێدانراوە، هەرچەندە تا ئێستا زۆربەی زلهێزە گەورەکانی ڕۆژئاوا ئەو هەنگاوەیان نەناوە، لەوانە ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ژاپۆن.
لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، دوابەدوای هێرشی حەماس بۆ سەر نیشتەجێبوون و بنکە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، حکومەتی ئیسرائیل توندتر بووە لەسەر چارەسەری سیاسی.
