سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەحمەد شەرع بانگهێشتی بەغدا دەکات

3 ڕۆژ لەمەوپێش
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ لووتکەی عەرەبی لە بەغدا دەکات کە 17-05-2025 بەڕێوەدەچێت.
لە میانی نۆیەمین دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمەریکی – سلێمانی، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە گوتارێکدا باسی لە چەند پرسێکی نێوخۆیی و نێودەوڵەتیی کرد.
سوودانی وتى: هەڵبژاردن دەرفەتێکە بۆ پاڵپشتیکردنی پڕۆژەیەکی چاکسازی بۆ عێراق، پەیوەندی نێوان بەغداد و هەولێر چووەتە گفتوگۆی تەکنیکی و یاسایی و ئەمەش بۆ یەکەمجارە.
لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا ئەوەى خستەڕوو، بانگهێشتمان ئاڕاستەی سەرۆک کۆماری سوریا كردووە بۆ بەشداریکردن لە کۆبونەوەی لوتکەی عەرەبی لە بەغداد.
سودانى لەبارەى یاسای نەوت و غازەوە وتى: بووەتە پێویستییەکی گرنگ، لە رابردودا سیاسەتێكی ئابوری خراپ لە عێراق پەیڕەوكراوە، عێراقیمان لە ململانێكانی ناوچەكە دورخستووەتەوە.
دەشڵێت: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای راوێژکاری لە عێراق ئامادەیە، داعش جموجۆڵەكانی زیادیكردووەو چاودێری دەكەین، پەیوەندییەكی ستراتیجیمان هەیە لەگەڵ ئەمریكا، پەرۆشین بۆ بەهێزكردنی.
لەبارەی شەڕی ناوچەکەش، سەرۆک وەزیران باسی لەوە کرد "توانیومان عێراق لە گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دووربخەینەوە. زیاتر لەمە، ئێستا عێراق بووەتە وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی فاکتەرەکانی سەقامگیری و پابەندە بە هەڵوێستە بنەڕەتییە جێگیرەکانی، بە تایبەت لەبارەی دۆزی گەلی فەڵەستین و ڕەتکردنەوەی کاری دوژمنکارانەی ئیسرائیل لە دژی لوبنان و فەڵەستین و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە."
ئەمڕۆ چوارشەممە، 16-04-2025، بە بەشداریی ژمارەیەک بەرپرسى ناوخۆیی و نێودەوڵەتى، نۆیەمین دیداری سلێمانی، لە زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی دەست پێ کرد و تاوەکوو سبەینێ پێنجشەممە، 17-04-2025، بەردەوام دەبێت.
تەوەری سەرەکیی دیداری ئەمساڵی سلێمانی "تاوتوێکردنی ئاشتی ناوچەکە"ـەیە و بە هەماهەنگی لەگەڵ "چاتم هاوس"، پەیمانگای ئیتاڵی بۆ كاروباری نێودەوڵەتی، پەیمانگای عیسام فارس لە زانکۆی ئەمەریکیی بەیروت، دامەزراوەی سەدە و گرووپی قەیرانی نێودەوڵەتی بەڕێوە دەچێت.
