بەهۆی دانوستان بەهای تمەنی ئێرانی لە بەرزبوونەوە بەردەوامە

8 كاتژمێر لەمەوپێش
بەهای تمەن بەهۆی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مانگانی رابردوودا.
پێش دەستپێکردنی دانوستانەکان، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕی دراوی تاران گەیشتە نزیکەی 11 ملیۆن تمەن، بەڵام بە دەستپێکردنی دانوستانەکان نرخی دۆلار رووی لە دابەزین کرد و ئێستا 100 دۆلاری ئەمریکا بە نزیکەی 8 ملیۆن تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەدوای سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، تمەنی ئێرانی نزیکەی لەسەدا 35ـی بەهاکەى بەرامبەر بە دۆلار لەدەستدابوو، بەڵام لەدوای دەستپێکردنی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا دۆخی بازاڕەکانی تا رادەیەک جێگیرکردووە.

بابهتی پهیوهندیدار