قەتەر ناوەڕۆکى دیدارەكەی شەرع و سودانی ئاشکرا کرد

5 كاتژمێر لەمەوپێش



ماجد بن محەمەد ئەنساریی راوێژكاری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵەكانی قەتەر "قنا":

خاوەن شكۆ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر (خوابیپارێزێ)، لە دەوحە سەرپەرەشتی دیداری نێوان فەخامەتی سەرۆك (ئەحمەد شەرع)ی سەرۆك كۆماری عەرەبی سوریاو دەوڵەتمەدار (محەمەد شیاع سودانی) سەرۆك وەزیرانی عێراقی كرد.

ئەمە لەڕوانگەی پەرۆشتی دەوڵەتی قەتەرە بۆ چەسپانی برایەتی و بەهێزكردنی كاری هاوبەشی عەرەبی، بەوپێیەی كۆڵەكەیەكی سەرەكیی ئاسایش و سەقامگیریی و رابون و بەدیهێنانی خواستی گەلانی ناوچەیە. 

دیدارەكەی ئەحمەد شەرع و محەمەد شیاع سودانی لە كەشوهەوایەكی ئەرێنیدا بەڕێوەچوو؛ كە رەنگدانەوەی لێكتێگەیشتن و لێكنزیكبوونەوەی هەردوولا و؛ خواستی راستگۆیانە بوو بۆ پێشخستنی هاوكاریی عەرەبی بەو چەشنەی خزمەت بە بەرژەوەندی گەلانی ناوچەكە بكات.

دەوڵەتی قەتەر سوپاس و پێزانینی هەیە بۆ كۆماری عەرەبی سوریاو كۆماری عێراق، بۆ وەڵامدانەوەی بنیادنەرانەیان بۆ ئەم دەستپێشخەرییەو كاردانەوەی ئەرێنییان كە بووە هۆی بەستنی ئەم دیدارە برایانە.

دەوڵەتی قەتەر هیوادارە ئەم كۆبوونەوەیە ببێتە هۆی كاراكردنی هاوكاری هاوبەش و راوێژی بنیادنەرانە لەنێوان هەردوو دەوڵەتی برا، بەوجۆرەی بە سود بۆ هەردوو گەل و ناوچەكە بەگشتیی بگەڕێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار