ئیسرائیل: لە 72 کاتژمێری ڕابردوودا 200 ئامانجمان لە غەززە پێکاوە

2 مانگ لەمەوپێش



لە کاتێکدا هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامن، سوپای ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا هێرشی کردووەتە سەر ٢٠٠ ئامانج لە ناوچەی کەرتى غەززەى فەلەستین.

سوپاى ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند کە ئامانجەکان بریتین لە شوێنەکانی هەڵدانی چەک و قەناس بەدەست، کۆگای چەک و باڵەخانەکان کە ئەندامانی حەماس بەکاریان دەهێنن.

هەروەها سوپای ئیسرائیل تیرۆرکردنی سەرکردەیەکى بزووتنەوەی بزووتنەوەی حەماس بە ناوی ئەحمەد مەنسوور ئاشکرا کرد و بە "ئەندامی یەکەی موشەک" وەسفی کرد کە بە وتەی خۆیان بەشداریی لە هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەردا کردووە کە بزووتنەوەکە دژی نیشتەجێبوونی ئیسرائیل ئەنجامیاندا.

هەروەها سوپا وێرانکردنی ژێرخانی حەماس لە ناوچەی شەبورە و تل سوڵتان لە ڕەفەح و دۆزینەوەی کۆگایەکی چەک کە نارنجۆکی دەستی و تەقەمەنی و کەرەستەی دیکەی سەربازیی تێدابوو ڕاگەیاند.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار