پرسی هاتنى ئەحمەد شەرع، بۆ عێراق هێشتا چارەسەر نەکراوە

5 كاتژمێر لەمەوپێش



 

سەرچاوە عێراقیەکان، ڕایانگەیاند پرسی بەشدارینەکردنى ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆمارى سوریا لەکۆبوونەوەى داهاتووى لووتکەى عەرەبى هێشتا چارسەر نەکراوە. 

بڕیاره‌ سه‌رۆكى سووریا به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌كانى لووتكه‌ى عه‌ره‌بى سه‌ردانى به‌غدا كه‌ له‌ ڕۆژى 17- 5 - 2025 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ڕۆژنامەى شەرقلئەوسەت، لەڕاپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوەکردوە، هەوڵە سیاسییەکان بەردەوامن بۆ کەمکردنەوەی ئەو هەڵمەتانەى دژى بەشداریکردنی ئەحمەد شەرع گیراوەتەبەر، سەرەڕای ئەوەی زانیارییەکان باس لەوەدەکەن لەبرى شەرع، پێدەچێت ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی راگوزەری سوریا نوێنەرایەتی وڵاتەکەی بکات لە بەغدا لە مانگی داهاتوودا.

هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بە ڕژێمی نوێ لە دیمەشق نەرمترەو جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی عێراق بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆدایە بۆ پاراستنی "میوانەکانی"، ئەگەری ئەوەی ڕەتکردەوە کە "هەر لایەنێک دیپلۆماسی عێراق شەرمەزار بکات".

هاوپەیمانی سەرکەوتن بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە "حکومەتی عێراق ئەرکی دابینکردنی پاراستنی پێویست بۆ سەرۆک و پاشاکانی عەرەبی لە نێویاندا ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سوریای پێسپێردراوە.

عەقیل ڕوداینی، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئەوانەی دژایەتی سەردانەکەی سەرۆککۆماری سوریا دەکەن، پلانیان نییە حکومەت و دیپلۆماسی عێراق شەرمەزار بکەن".

لە کاتی بەشداریکردنی لە دیداری سلێمانی، رۆژی چوارشەممە 2025-04-16 محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بانگهێشت دەکرێت بۆ لووتکەکە؟"  گوتی، "بەڵێ، بە فەرمی بانگهێشتنامەمان بۆ ناردووە، بەخێربێت بۆ ئامادەبوون و بەشداریی لە کۆبوونەوەی لووتکەی عەرەبیدا." 
 
ئەو قسەیەی سوودانی ناڕەزایی بەشێک لە شیعەکانی لێکەوتەوە و داوا دەکەن، بڕیاری دادگە لەبارەی دەستگیرکردنی ئەحمەد شەرع جێبەجێبکرێت.

ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، رایگەیاند، ئەگەر لەکاتی هاتنی ئەحمەد شەرع بۆ عێراق، کە بە "سەرۆکی ئێستای سووریا" ناوی برد، یاسا جێبەجێ بکرێت و دەستگیر بکرێت، لێکەوتەی دەبێت.

له‌دواى 2003 ـه‌وه‌، پەیوەندییەکانی عێراق و سوریا بەهۆی کێشە ئاڵۆزەکانی ئەمنی و تیرۆر و دۆسیە یاساییەکانی پەیوەست بە پشتیوانی لە گرووپە تیرۆریستییەکان لە سەردەمی ئەو توندوتیژییە تائیفیانەی رووی لە عێراق کرد، تێکچوبوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار