حەماس: لەبەرامبەر ئاگربەست ئامادەین هەموو زیندانییەکان ئازاد بکەین

یەک مانگ لەمەوپێش
لە نێوان بەردەوامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و دانوستانەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل سەرەڕای بەردەوامی هەوڵەکانی نێوەندگیری، بەرپرسێکی حەماس ئاشکرای کرد کە بزووتنەوەکە ئامادەیە هەموو زیندانییە ئیسرائیلییەکان ئازاد بکات، لەپێناو کۆتاییهێنان بە شەڕ.
ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسێکی بزوتنەوەی حەمماس-ـەوە بڵاویکردوەتەوە، بزوتنەوەکە ئامادەیە بۆ ئازادکردنی سەرجەم بارمتە ئیسرائیلییەکان بەیەک قۆناغ، ئەوەش لە پێناو کۆتاییهێنان بە شەڕی کەرتی غەززە.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردوە، حەمماس داوای ئاگربەستی پێنج ساڵە لەگەڵ ئیسرائیل لە کەرتی غەززە دەکات.
بەرپرسێکی باڵای فەلەستینی کە ئاگاداری دانوستانەکانە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر رایگەیاند، ناوبژیوانانی میسر و قەتەر پێشنیارێکی نوێیان بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەززە پێشنیار کردوە.
بە وتەی ئەو بەرپرسە، پێشنیازەکە ئاگربەستێک لەخۆدەگرێت کە لە نێوان ٥ کاتژمێردا بەردەوام دەبێت.
شاندێکی بزوتنەوەی حەماس ڕۆژی شەممە لە قاهیرە لەگەڵ بەرپرسانی میسر کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی دیدگای بزووتنەوەکە بۆ ئەگەری ئاگربەست لە شەڕی غەززە.
