عێراقچی: ئێران دڵنیایە لە پووچەڵکردنەوەی هەر هەوڵێکی تێکدەرانەی دەرەکی

8 كاتژمێر لەمەوپێش



 

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران جەخت لەوە دەکاتەوە کە وڵاتەکەی بە تەواوی دڵنیایە لە توانای خۆی بۆ پووچەڵکردنەوەی هەر هەوڵێکی لایەنە دەرەکییە بەدخوازەکان بەمەبەستی تێکدەری یان سەپاندنی ویستی خۆیان بەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئێراندا.

عێراقچی لە لێدوانێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئیرنا، بانگەشەکانی ئیسرائیل بەوەی کە دەتوانێت فەرمان بەسەر ئێراندا بکات بە “خەیاڵپڵاوی و دوور لەڕاستی” ناوبرد و رەخنەی لە بنیامین نەتانیاهۆ گرت کە هەوڵدەدات سیاسەتی دیپلۆماسی ئەمریکا بەرامبەر ئێران ئاڕاستە بکات.

عێراقچی دەشڵێت، ئێران هێندە بەهێزە کە رووبەڕووی هەموو هەوڵێکی لەم شێوەیە ببێتەوە و هیوای خواست ئەمریکاش بەهەمان ئەندازە خۆڕاگر بێت.

هەروەها، وێڕای رەتکردنەوەی هەر بژاردە و چارەسەرێکی سەربازی، هۆشداریدا کە هەر هێرشێک بۆ سەر ئێران دەستبەجێ وەڵامی هاوشێوەی دەدرێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار