ئیسرائیل: ئێران نزیکە لە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی

7 كاتژمێر لەمەوپێش



 

ماڵپەڕی ماکۆر ڕیشۆنی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، ئێران سەرەڕای دانووستانەکانی لەگەڵ ئەمریکادا بۆگەیشین بە ڕێککەوتن، بەڵام هێشتا سەرقاڵی کات کوشتنە، چونکە ئێران زۆر نزیکە لە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی.

ماڵپەڕی ماکۆر ڕیشۆنی ئیسرائیلی، سەبارەت بە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە، ئێران وێڕای دانووستانەکانی لەگەڵ ئەمریکادا، بەڵام تاکوو ئێستا سەرقاڵی کات کوشتنە، چونکە ئێران بۆ درووستنکردنی ئەتۆم پێویستی بە چەند مانگێکە نەک چەند ساڵێک.

هەروەها، ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمییش ڕایگەیاندووە، ئێران لە ئێستادا خاوەنی ئەو ماددەیە، کە پێویستە بۆ بەرهەمهێنانی چەند کڵاوەیەکی ئەتۆمی.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوای گەڕی سێیەمی دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، کە باسکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم لە دانووستانەکاندا هێڵی سوورە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار