لەدوو رۆژدا 30 کەس لەشەڕی دروز و هێزەکانی سووریا کوژراون

5 كاتژمێر لەمەوپێش



 

بەهۆی بەردەوامی شەڕ و پێکدادانی نێوان چەکدارانی دروز و هێزەکانی حکومەتی سووریا، لە دەوروبەری دیمەشق، ژمارەی کوژراوان بۆ 30 کەس بەرزبووەتەوە.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ 30ـی نیسانی 2025، ژمارەی کوژراوانی شەڕی نێوان چەکدارانی دروز و هێزەکانی سەربە دەسەڵاتی سووریا لە شارۆچکەی ئەشرەفییەی سەحنایا لە دەوروبەری دیمەشق بۆ 13 کەس بەرزبووەتەوە و ژمارەى بریندارانیش گەیشتووەتە 15 کەس.

بە گوێرەى زانیارییەکانى روانگەى سوورى، ئامارەکان ئەگەری بەرزبوونەوەیان هەیە، هاوکات بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە هێزەکانی ئاسایش قەدەغەی هاتوچۆیان لە ناوچەکە راگەیاندووە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، دانیشتووانی شارۆچکەی ئەشرەفییەی سەحنایا و دەوروبەری، داوا لە دەسەڵاتداران دەکەن سنوورێک دابنێن بۆ گرژییەکان و هۆشدارییانداوە، لە مەترسیی گرژییەکان بۆ سەر دانیشتووان و ئاسایشی ناوچەکە .

بەردەوامیی ئەو گرژییانەی ئێستا ئێستا لەو ناوچەیە لەپاش ئەوەدێت، رۆژی 29ـی نیسانی 2025، تۆمارێکی دەنگی بڵاوکرایەوە و بووە هۆى گرژی و رووبەڕووبونەوەی توند لەنێوان ئەندامانی ئاسایش و چەکدارانی دروزدا و بەهۆیەوە تەنیا لەو رۆژەدا 17 کەس کوژران و مەرجەعی ئایینی دروزەکانیش سەرکۆنەی هێرشەکانی کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار