ئیسرائیل توندترین هێرشی ئاسمانى لە سوریا ئەنجامدا

14 كاتژمێر لەمەوپێش



فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل شەوی  رابردوو (18) هێرشی ئاسمانییان لە سەرتاسەری سوریا ئەنجامدا، كە بە توندترین هێرش دادەنرێت لە سەرەتای ئەمساڵەوە.

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشە ئاسمانیەكانیان ژێرخانی سەربازیی سوریای كردووەتە ئامانج.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هێرشیان کردووەتە سەر پێگەی سەربازی و سیستمی موشەکی دژە فڕۆکە و ژێرخانی موشەکی زەوی بۆ ئاسمان لە سوریا، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو.

سوپای ئیسرائیل لە پۆستێکدا لە سەكۆی "ئێكس" جەختیكردووە، بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ بەرگریکردن لە ئاسایش و هاوڵاتیانی  ئیسرائیل.

ئاژانسی هەواڵی سانا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق و دەوروبەری، کەسێک کوژراوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە نزیک نەخۆشخانەی حەرەستا لە باکوری رۆژهەڵاتی دیمەشقی پایتەختی سوریا، هێرشیان كردووەتە سەر فەوجی (41)، هەروەها هێرشیان كردووەتە سەر گەڕەکی بەرزە لە باکوری پایتەخت.

هاوكات هێرشێکی ئاسمانی بارەگای فیرقەی یەکی رژێمی پێشوی کردووەتە ئامانج، لەگەڵ دەوروبەری شاری حەما لە ناوەڕاستی سوریا و پێگە سەربازییەکانی ناوچەی جەبەل شەعرە لە پارێزگای لازقیەو چەندین ناوچەی تر لە سوریا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار