حـەماس تاڵانچیەکان لە غەززە لەسێدارە دەدات
.png)
6 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرچاوەکانی نزیک لە بزووتنەوەی ح.ەم.اس بڵاویان کردەوە کە بزووتنەوەکە ژمارەیەک کەسی تۆمەتبارى بەکارى دزى و تاڵانى لە سێدارە داوە، دوای ئەوەى چەند حاڵەتێکى هەبووە لەم هەفتەیەدا ژمارەیەک چەکدارو ڕێگر هێرشیان کردوەتە سەر دوکانەکانی خواردن و چێشتخانە گشتییەکان لە کەرتی غەززە.
بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس بەشێک لەو کەسانەیان بەوەتۆمەتبار کردوە کەهاوکارن لەگەڵ ئیسرائیلن لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا ڕێگری لە هاتنی یارمەتییەکان کردووە بۆ غەززە.
وەزارەتەکە ڕۆژی شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "بە مشتێکی ئاسنین دەدەین لە هەموو ئەو لادەرانە، هەروەها هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرینەبەر بۆ ڕاگرتنیان، گرنگ نییە تێچووی زۆر بێت. ڕێگەیان پێنادەین بەردەوام بن لە تیرۆرکردنی هاوڵاتیان و هەڕەشەکردن لە ژیانیان و دزینی موڵک و ماڵی خۆیان".
ئیسماعیل سەوابت، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی حەماس لە غەززە ڕایگەیاند، هەندێک لە ئەندامانی باندەکان لەژێر چەتری هۆزەکاندا کاریان کردووە و هەندێکی تریش وەک گروپی ڕێکخراو کاریان کردووە. ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێکیان پشتگیری ڕاستەوخۆیان لەلایەن ئیسرائیلەوە وەرگرتووە.
لە یەکێک لە ڕووداوەکاندا وەزارەتی ناوخۆی حەماس ڕایگەیاند کە ئەفسەرێکی پۆلیس کوژراوە و کەسانی دیکەش بریندار بوون کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی مووشەکێکی ئاراستەی یەکەیەکی پۆلیسی کردووە کاتێک بەدوای تاوانبارانی شاری غەززەدا گەڕاون.
ئیسرائیل و ئەمەریکا نزیکن لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر دابەشکردنی هاوکاری لە غەززە، بە پشتبەستن بە میکانیزمێکی نوێ کە ڕێگری دەکات لە دەستوەردانی حەماس لە پرۆسەکەدا.
ئاکسیۆس لە زاری بەرپرسانی ئەمەریکا و ئیسرائیلییەوە ڕایگەیاندووە، واشنتۆن و تەلئەبیب و نوێنەرانی دامەزراوەیەکی نوێی نێودەوڵەتی نزیکن لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر میکانیزمە نوێیەکە.
بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی کە لە نێوان هەردوو وڵاتدا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، هاوکارییە مرۆییەکان لە ڕێگەی سندوقێکی نێودەوڵەتییەوە دابین دەکرێت لەگەڵ دەستەیەکی ڕاوێژکاری کە لە کەسایەتییە دیارەکانی نێودەوڵەتی پێکهاتووە، هاوکات کۆمپانیایەکی تایبەتی ئەمریکی هاوکارییەکان دابەش دەکات.
