ئێران بەهۆی تەقینەوەکەی بەندەر عەباس بە ملیارەها دۆلار زیانی پێگەیشتووە

یەک مانگ لەمەوپێش
لە کاتێکدا هێشتا لێکۆڵینەوە لە تەقینەوە گەورەکەى بەندەر عەباسى باشوورى ئێران بەردەوامە، دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە ڕێژەى زەرەرو زیانەکانیان ئاشکرا کرد، هاوکات لیژنەی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوەکە دەڵێت، دوو بەڕێوەبەر دەستگیرکراون.
محەممەد حەسەن سەدر، سەرۆکی ڕێکخراوی تەکنۆلۆژیای زانیاریی ئێران، ڕۆژی دووشەممە، پێشبینى ئەوەیکرد کە زیانەکانی بازرگانان لە ئەنجامی ڕووداوی بەندەری ڕەجایی لە بەندەر عەباس نزیکەی ٣ بۆ ٤ ملیار دۆلار بووە، ئەمەش بە هۆی ئەوەی کە بە کەموکوڕی لە بەڕێوەبردنی بار و سیستەمی گومرگیدا وەسفی کردووە.
ئەو بەرپرسە ڕایگەیاند کە کەڵەکەبوونی ١٣٠ هەزار کۆنتێنەر، بەبێ بەکارهێنانی ئامرازی وردی پاککردنەوە، بووە هۆی کارەساتێکی بەم قەبارەیە، بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئیلنای ئێران.
محەممەد حەسەن لێدوانەکانی لەسەر ئەو زیانانەی بە کاسبکاران گەیاندووە، بێ ئەوەی ئاماژە بەو زیانە زۆرانە بکات کە ژێرخان و ئیمکاناتەکانی بەندەرەکە کەوتووە، کە گەورەترین زیانی ئەو وڵاتەیە لە ڕووی قەبارەی بازرگانییەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە نەبوونی شەفافیەت لە بەڕێوەبردنی داتاکان و شکستهێنان لە ئاڵوگۆڕکردنی داتا لە نێوان قەوارە جیاوازەکاندا بەشداربووە لە خراپتربوونی قەیرانەکە، داوای حوکمڕانی دیجیتاڵی کاریگەر و ژینگەیەکی پارێزراو بۆ ئاڵوگۆڕی داتا ئابوورییەکانی کرد.
رۆژی 26ـی نیسانی 2025، لە بەندەری شەهید رەجایی سەر بە شاری بەندەر عەباس، ناوەندی پارێزگای هورموزگان لە باشووری ئێران تەقینەوەیەکی گەورە روویدا؛ دواتر ئاگرێکی گەورە لە بەندەرەکە کەوتەوە کە دوای شەش رۆژ کۆنترۆڵ کرا.
بە پێی ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی ئێران، لە تەقینەوەکەدا 70 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە یەک هەزار و 200 کەسی دیکەش بریندار بوون.
لیژنەی پێکهێندراوی وەزارەتی ناوخۆی ئێران تایبەت بە هۆکارەکانی تەقینەوەکەی بەندەری رەجایی شاری بەندەرعەباس، دووەمین راپۆرتی خۆی بڵاوکردەوە. راپۆرتەکە لە چوار خاڵ پێکدێت:
1. دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی سەرەکی: دوای سەلماندنی کەمتەرخەمیی هەندێک لە بەرپرسان بە پشتبەستن بە راپۆرتی سەرەتایی راگەیێندراوی ژمارە 1، بەڕێوەبەرێکی حکومی و بەڕێوەبەرێکی کەرتی تایبەت بە دەرکردنی فەرمانی یاسایی دەستگیرکران؛ هەروەها پرۆسەی بانگهێشتکردن و لێکۆڵینەوە لە تۆمەتبارانی دیکەش بەردەوامە.
2. بەدواداچوون بۆ لێدوانی ناڕاست: ئەو کەسانەی زانیاریی ناڕاستیان داوە دەستنیشان کراون و بانگهێشتکردن و لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لەگەڵیان بەردەوامە.
3. بەردەوامیی بەدواداچوونە تەکنیکییەکان: لیژنەکە جەختی لەوە کردەوە کە دیاریکردنی هۆکاری یەکلاییکەرەوەی رووداوەکە پێویستی بە تەواوکردنی لێکۆڵینەوەی پسپۆڕانە و رێکاری تەکنیکی و تاقیگەیی هەیە کە بە وردی ئەنجام دەدرێن.
