عێراق: ڕێوشوێنە ئەمنییە پێویستەکان بۆ کۆمکارى عەرەبی کۆتایی هاتووە

دوێنێ



 

وەزارەتی ناوخۆى عێراق ڕایگەیاند سەرجەم ڕێوشوێنە ئەمنییە پێویستەکان بۆ کۆبوونەوەی کۆمکارى عەرەبی لە بەغداد تەواو بووە، فڕۆکەوانی سوپاش بەشداری لە دەستەبەرکردنی پاراستنى ئاسمانی بەغداد دەکات.

عەمید مقداد میری بەڕێوبەری بەشی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی وەزارەتى ناوخۆ، ئەمرۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند: لیژنەیەکی باڵا هەیە کە تایبەتە بە دەستەبەرکردنی کۆمکارى عەرەبی لە بەغداد و سەرجەم پێداویستییەکانی تەواوکردووە، وتیشی: پلانی فریاگوزاری دانراوە بۆ هەر بارودۆخێکی نائاسایی.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد لیژنەی ئەمنی کە بەرپرسە لە دەستەبەرکردنی لوتکەی بەغدا سەردانی بەحرەینیان کردووە بۆ پێداچوونەوە بە ئەزموونەکانی پێشوو، وتیشی: 600 ئەفسەر و کارمەند هەڵبژێردراون بۆ دابینکردنی پاراستنی کەسی بۆ شاندە باڵاکان.

ئەو بەرپرسەى وەزارەتى ناوخۆ ئەوەشى ڕونکردەوەوە ئەفسەرەكان بە پلەی عەمید هەڵبژێردراون بۆ ئەنجامدانی کاری هەواڵگری، لەگەڵ 100 ئەفسەر كە هەڵبژێردران بۆ بەشداریکردن لە کاروانە ئەمنییەکان بۆ شاندەکان.

عەمید مقداد میری ئاشكراشیكرد: سەنتەری ئۆپەراسیۆنەکان 3 هەزار کامێرای دەبێت،  وتیشی: فڕۆکەوانی سوپا بەشداری لە ئاسایشی ئاسمانی بەغدا دەکەن، هەروەها دیاردەی چەکداری لە پایتەخت ڕوونادات و هیچ داخستنێكی ڕێگاوبانیش ڕونادات، لەکاتی لوتکەی عەرەبیدا ڕێگە بە هیچ پێشێلکارییەکی ئەمنی نادەین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار