لاپەڕەى ئەکرەم ئیمامۆغڵو لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی ئێکس بلۆک کرا

8 كاتژمێر لەمەوپێش



 

لەشەوى ڕابردووەوە ئەکاونتی ئێکسی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو بلۆک کراوە، ناوبراو زیاتر لەدوومانگە دەستگیرکراوەو لە پۆستەکەی وەک سەرۆکی شارەوانیی گەورەی ئەستەنبوڵ دوورخراوەتەوە.

ئەوکەسانەی دەچنە ناو ئەکاونتی @ekrem_imamoglu ی İmamoglu کە نزیکەی 10 ملیۆن فۆڵۆوەری هەیە، بەزمانى تورکیی پەیامێک دەبینن کە بەپێی داواکاری یاسایی ئەکاونتەکە بلۆک کراوە.

ئەکاونتەکانی سۆشیال میدیا زۆرجار بە ناوی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو کە لە زیندانی مەڕمەڕە لە سیلیڤری دەستبەسەرە، پەیامیان بڵاودەکردەوە.

لاپەڕەی ئیمامۆغڵو نزیکەی 10 ملیۆن شوێنکەوتووی هەیە و سنووردارکردنی کاردانەوەی بەربڵاوی لە سۆشیال میدیا بەدوای خۆیدا هێناوە، زۆرێک لە هاووڵاتیان و چالاکانی سیاسی بە کردەوەیەکی دژ بە ئازادیی رادەربڕین ناوی دەبەن.

ئیمامۆغڵو دوای ئەوەی دەستگیرکرا و گواسترایەوە بۆ زیندانی سیلیڤری، بووەتە هێمای ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی تورکیا و لەڕێی لاپەڕەی ئێکسەوە پەیامی پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکان بڵاودەکردەوە.

چەند ڕۆژى ڕابردووش زانکۆی ئیستانبوڵ کە بە پاساوی یەکسانکردنی کۆنمرەی خوێندن بە شێوەیەکی نایاسایی بڕوانامەی زانکۆ'ی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی لەکارلادراوی شارەوانیی گەورەشاری ئیستانبوڵی هەڵوەشاندەوە، زانیارییەکانی لەسەر بڕوانامەی ناوبراو سڕییەوە و بەم جۆرەش بڕوانامەی زانکۆ لە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەندرایەوە و وەک دەرچووی ئامادەیی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

ڕۆژنامەی سەباح'ی نزیک لە ئاک پارتیی دەسەڵاتدار بڵاوی کردووەتەوە ئەم بڕیارەی ئەمڕۆ سێشەممە شەشی ئایاری 2025 دوای ئەوە دێت، بە هۆی یەکسانکردنی کۆنمرەی خوێندن بە شێوەیەکی نایاسایی لە 18ی ئادارەوە بڕوانامەی زانکۆ'ی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو لە لایەن دەستەی سەرۆکایەتیی زانکۆی ئیستانبوڵ هەڵوەشێندراوەتەوە.

سەرنجیش خراوەتە سەر ئەوەی کە لەگەڵ ئەکرەم ئیمامئۆغڵو بە هەمان پاساو بڕوانامەی 28 کەسی دیکەیش هەڵوەشێندراوەتەوە و زانیارییەکان لەسەر بڕوانامەی نۆ لەوانیش سڕدراوەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار