به‌رهه‌م ساڵح به‌فه‌رمی هاوپه‌یمانى هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه
6 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
چه‌ند ئه‌ندامێکى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رو به‌ڕێوه‌بردنى هاوپه‌یمانى ئه‌وه ئاشکرا ده‌که‌ن لهوادهیهکى نزیکدا هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که دوو بۆچونى جیاواز هه‌یه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى یان مانه‌وه‌ى وه‌ک قه‌واره‌یه‌کى سیاسى، به‌ڵام هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌که له‌لایه‌ن دامه‌زرێنه‌ره‌که‌یه‌وه که ئێستا سه‌رۆک کۆماره یه‌کلایی بۆته‌وه.
هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى له کۆتایى ساڵى رابردوو له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح دامه‌زرێندراو به‌شێک له کادرانى یه‌کێتى و به‌رپرسانى کۆمهڵو یه‌کگرتوو چوونه پاڵیان. ته‌مه‌نى هاوپه‌یمانێتیه‌که هێشتا نه‌گه‌یشتۆته یه‌ک ساڵ بڕیاری لێدراوه له‌م مانگى 11هدا ههڵبوهشێرنرێتهوه.
حه‌سه‌ن بارام، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى به‌رێوه‌بردنى هاوپه‌یمانى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «زۆرینه‌ى ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌بردن و ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ ههڵوهشاندنهوهیدان که له‌ئێستادا زه‌روره‌ت نییه به‌رده‌وام بێت، که‌مینه‌یه‌کیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان هاوپه‌یمانى رێکبخرێته‌وه‌و به‌رده‌وام بێت».
هه‌روه‌ها حه‌سه‌ن بارام وتیشى »هێشتا بڕیارى کۆتایى نه‌دراوه، به‌ڵام هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ته‌واوه‌تى هاوپه‌یمانى ماوه‌یه‌کى که‌مى ماوه ره‌نگه هه‌فته‌یه‌ک یا ماوه‌یه‌کى تر بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه رابگه‌یه‌ندرێت».
له‌دواى ئه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح بڕیاریدا بچێته‌وه ناو یه‌کێتى، دواتر له ٢ى تشرینى یه‌که‌م بووه سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌سه‌ر پشکى یه‌کێتى، سه‌ره‌راى نیگه‌رانیه‌کانى پارتى، ئێستا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى تا دێت واده‌که‌ى نزیکتر ده‌بێته‌وه. ئه‌و دوو کورسیه‌ش که هاوپهیمانێتهیهکه له هه‌ڵبژاردنى ئایاری ئه‌مساڵدا به‌ده‌ستی هێنا ده‌بن به کورسی یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق و به‌م پێیه‌ش ژماره‌ى کورسیه‌کانى حزبه‌که ده‌بن به 20.
به‌پێى زانیارییه‌کانى هاوڵاتی، هه‌ریه‌ک له ئارام قادر و سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغى، که پێشتر له‌ناو کۆمه‌ڵ به‌رپرسیارێتیان هه‌بووه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ره‌ئوف که له‌ناو یه‌کگرتوو بووه له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌و رێکخستنه‌وه‌ى هاوپه‌یمانین، حه‌سه‌ن بارام پشتراستى ئه‌و زانیاریانه‌ى کرده‌وه‌و وتیشى «هێشتا گفتوگۆ به‌رده‌وامه و بڕیارى کۆتایى بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى نه‌دراوه، به‌ڵام له‌ڕووى یاساییه‌وه به‌رهه‌م ساڵح وه‌ک سه‌رۆکى قه‌واره‌ى سیاسى و زۆرینه‌ى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رو به‌ڕێوه‌بردن ده‌توانن هه‌ڵیبوه‌شێننه‌وه«.
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتی، له‌ماڵى به‌رهه‌م ساڵح کۆبونه‌وه‌یه ئه‌نجامدراوه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ى پێشتر له‌ناو یه‌کێتیدا بوون و بڕیارى کۆتایى دراوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو یه‌کێتى.
حه‌سه‌ن باران جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که ده‌رگا کراوه‌ته‌وه بۆ چونه‌وه ناو یه‌کێتى، به‌ڵام هێشتا گفتوگۆ ماوه.
له‌لایه‌کى تره‌وه، عوسمان گوڵپى وته‌بێژى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى ئاماژه به‌وه ده‌دات دوو بۆچونى جیاواز له‌سه‌ر قه‌واره‌که هه‌یه بۆ مانه‌وه‌و رێکخستنه‌وه یا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى.
عوسمان گوڵپى، وته‌بێژى هاوپه‌یمانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت «دوو بۆچونى جیاواز له‌نێو هاوپه‌یمانى بۆ مانه‌وه‌و رێکخسته‌وه‌و به‌رده‌وام بوون یا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌یه‌و هێشتا بڕیارى له‌سه‌ر نه‌دراوه، ئه‌وانه‌ى پێشتر یه‌کێتى بوون له‌گه‌ڵ ههڵوهشاندنهوهیدان، ئه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتى له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌یدان».
ده‌رباره‌ى کۆبونه‌وه‌که‌ى ماڵى به‌رهه‌م ساڵح، گوڵپى ده‌ڵێت هه‌ر بڕیارێکى تێدا درابێت بڕیارى شه‌خسى بوه نه‌ک هه‌وڵى هاوپه‌یمانى «به‌رهه‌م ساڵح ئێستا جێگرى سکرتێرى یه‌کێتى و سه‌رۆک کۆمارى عێراقه، ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ى که کراوه کۆبونه‌وه‌یه‌کى دۆستانه بووه هه‌ر بڕیارێکى تێدا بدرێت گفتوگۆى شه‌خسى بووه نه‌ک هاوپه‌یمانى».
عوسمان گوڵپى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که هاودیدیانى هاوپه‌یمانى ده‌بێت کۆبونه‌وه بکه‌ن »تا ئێستا هاوپه‌یمانى قه‌واره‌یه‌کى سیاسیه«.
جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که رۆشتنى به‌رهه‌م ساڵح له سه‌رۆکایه‌تیکردنى هاوپه‌یمانى و دیموکراسى بۆ ناو یه‌کێتى به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆک کۆماری عێراق و جێگرى دووه‌مى سکرتێرى گشتى یه‌کێتى «زه‌ره‌رى له هاوپه‌یمانى داوه و کاریگه‌رى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر هاوپه‌یمانى هه‌بووه«.
وتیشی «رۆشتنى یه‌ک هاودید زه‌ره‌ى هه‌یه چ جاى سه‌رۆکه‌که‌ى».
ده‌رباره‌ى له‌حاڵه‌تى مانه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى له‌ڕووى داراییه‌وه پشت به چى ده‌به‌ستێت، وته‌بێژى هاوپه‌یمانى ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که هاوپه‌یمانى که‌ناڵى ئاسمانى نییه‌و له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردندا نییه میکانیزمى رێگه‌ى به‌رده‌وام بوون له‌ئاینده‌دا ئاشکرا ده‌کرێت.
بڕیاره به‌رهه‌م ساڵه‌ح له‌گه‌ڵ خۆیدا هەشت تا 10 که‌سی نێو هاوپه‌یمانى بکاته ڕاوێژکاری خۆى له سه‌رۆکایه‌تى کۆمار.