ئاگربەست بۆ ماوەى دوو مانگ بەرانبەر ئازادکردنی ١٠ بارمتە

7 كاتژمێر لەمەوپێش



 

میدیاکانی ئیسرائیل ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بڵاویانکردەوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ڕاوێژکاری سەبارەت بە بەردەوامی دانوستان لەگەڵ حەماس یان گەڕانەوە بۆ شەڕ لە غەززە ئەنجام دەدەن.

بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە کۆمپانیای پەخشی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە، "ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەماوەی چەند ڕۆژێکدا هەیە" بۆ ڕاگرتنی شەڕ و ئازادکردنی زیندانیانی ئیسرائیلی کە لەلایەن حەماسەوە دەستبەسەرن.

دەسەڵاتی پەخشی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ئەو پێشنیازەی ئێستا کە لە ژێر دانوستاندایە داوای گەڕانەوەی ١٠ زیندانی دەکات لە بەرامبەر ئاگربەستی دوو مانگ لە غەززە، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەم پێشنیازە داوای ئاگربەستی خێرا دەکات.

ئەمڕۆ کاتز ڕایگەیاندبوو کە حەماس ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ دانوستانەکانی ئاگربەست. کاتز لە بەیاننامەیەکدا وتی: شاندی بزووتنەوەی حەماس لە دۆحە گەڕانەوەی بۆ دانوستانەکانی سەبارەت بە ڕێککەوتنێک سەبارەت بە زیندانییەکان ڕاگەیاند، لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی گیدئۆن لە کەرتی غەززە، کە سوپا بە هێزێکی زۆرەوە ئەنجامی دەدات.

لەلایەکى دیکەوە تاهیر نونو، راوێژکاری راگەیاندنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس بەئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند: بەمەبەستی كۆتایی هێنان بەجەنگی غەززە ئەمڕۆ شەممە خولێکی نوێی دانوستانی بێ مەرجیان بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و بەنێوەندگیری میسر و قەتەر لە دەوحە دەستیپێکردوە.

یەكێكی دیكە لە بەرپرسانی باڵای بزوتنەوەی حەماس جەختیكردوەتەوەكە؛ لەسەر كۆتایی هێنان بە جەنگی غەززە، حەماس گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریکادا دەکات و دەشڵێت: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا دەتوانێت تاڕادەیەكی زۆر حەماس و ئیسرائیل لەیەكتری نزیك بكاتەوە.

لای خۆشیەوە، باسم نەعیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس و بەرپرسی بەشی سیاسی رایگەیاند: لەڕێگەی میسر و قەتەر و لەگەڵ هەندێک کەسایەتیی ئیدارەی كۆشكی سپی، كە نێوەندگیری دەكەن رێککەوتنی پێشنیازکراوی خۆی خستۆتەڕو.

ئاماژەی بەوەشکرد، دواكارییەكانی بزوتنەوەی حەماس لە ئاڵوگۆڕی دیلەکان، کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی ئیسرائیل، كردنەوەی رێگاكانی گەیشتن بە هاوكارییەكان بۆ ناو غەززە و ئاوەدانکردنەوەی کەرتەكە بەبێ کۆچی زۆرەملێ پێكهاتوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار