زیاتر لە پێنج ملیار دینار بۆ په‌رله‌مانتارانى خولى چواره‌م خه‌رج ده‌کرێت

6 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

ئهندامێکى پهرلهمانى کوردستان ئهوه ئاشکرادهکات پهرلهمانتارانى خولى چوارهمى پهرلهمان خانهنسشین دهکرێن و پاداشتى شهش مانگ وهردهگرن که 48 ملیۆن دیناره بۆ ههر کهسێکیان. که بهکۆى گشتى پهرلهمانتاران دهکاته پێنج ملیار و 328 ملیۆن دینار.

عهبدولڕهحمان عهلى، ئهندامى فراکسۆنى گۆڕان لهخولى چوارهمى پهرلهمان لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتی وت «تا ئێستا یهک دینار وهرنهگیراوهو مامهڵهکهش نهکراوه، بهڵام یاساى خانهنشینى نهگۆڕاوه پهرلهمانتاران خانهنشین دهکرێن و پاداشتى شهش مانگى موچهى تهواو وهردهگرن که بڕهکهى 48 ملیۆن دیناره«.

جهختى لهوهشکردهوه له خولهکانى پێشتریشدا بڕى 48 ملیۆن دینار دراوهته پهرلهمانتاران که پێى دهوترێت »موکافهئهى پهرلهمانتاران».

پهرلهمان له 111 ئهندام پهرلهمان پێکهاتووهو ههر یهکهیان 48 ملیۆن دینار وهردرگن به کۆى گشتى دهکاته پێنج ملیار و 328 ملیۆن دینار.

راوێژکارێکى پهرلهمانى کوردستان ئاماژه بهوه دهدات بهپێى یاساى ژماره 13ى ساڵى 1999ى ههموارکراو پهرلهمانتاران خانهنشین دهکرێن و پاداشت دهکرێن.

دانا دارا راوێژکار لهپهرلهمانى کوردستان، لهلێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «بهپێى یاساى ژماره 13ى ساڵى 1999 ههموارکراو ئهندامى پهرلهمان دواى بهکۆتاهاتنى خولهکهى بهشێوهى ئیجبارى خانهنشین دهبێت، پاداشتێک وهردهگرێت، بهڵام ئهوهى بیستوه وهزارهتى دارایى بهچهند قیستێک ئهو پارهیه دهدات و ناتوانێت به یهک جار بیدات».

دانا دارا ئهوهشى ئاشکراکرد پهرلهمانتارانى خولى چوارهم لهمانگى داهاتوهوه موچهى خانهنشینى وهردهگرن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار