یه‌کێتى به‌ڵێنده‌ران: خه‌رجکردنى 100 ملیۆن دۆلاره‌که کێشه‌ى تێدایه
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ڕێگه‌ى داهاتى نه‌وته‌وه بڕى 100 ملیۆن دۆلارى ته‌رخانکردووه بۆ پڕۆژه وه‌ستاوه‌کان، به‌ڵام یه‌کێتى به‌ڵێنده‌ران ئاماژه به‌وه ده‌کات رێنمایی دابه‌شکردنه‌که‌ى کێشه‌ى تێدایه‌و داواده‌کات چاره‌سه‌ر بکرێت.
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاشکراى کردووه که بڕى 100 ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و به‌ڵێنده‌رانه خه‌رج ده‌کات که له‌به‌روارى 18/7/2014 تا 31/7/2018 ته‌مویلى پاره‌یان هه‌بووه له حساب بانکیهکانیانداو جوڵه‌یان پێنه‌کردووه، به‌ڵام یه‌کێتى به‌ڵێنده‌ران ده‌ڵێت ئه‌و مه‌رجه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى کێشه‌ى بۆ دروستکردوون.
پێشه‌وا عومه‌ر، به‌رپرسى به‌شى یاسایى یه‌کێتى به‌ڵێنده‌ران له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت »100 ملیۆن دۆلار بۆ به‌ڵێنده‌ران دانراوه، هه‌ر به‌ڵێنده‌رێک ته‌مویلى هه‌بێت له‌سه‌دا 15ى پێ ده‌درێت، به‌ڵام حکومه‌ت مه‌رجێکى هه‌یه که کێشه‌یه‌ک گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌مانداو ئه‌و به‌ڵێنده‌رانه ناگرێته‌وه که ده‌ستکاریى هه‌ژمارى بانکیان کردووه، ده‌بێت ئه‌مه به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بکه‌ین».
ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد، رۆژى 18ى ته‌مموزى 2014 وه‌ک رۆژى قه‌یرانى دارایى ده‌ستنیشان کراوه تا 31/7/2018 ئه‌وه‌ى ده‌ستکارى هه‌ژمارى بانکیهکهى کردبێت و ره‌سیدى بانکیهکهى نه‌گواستبێته‌وه ئه‌و کاته له‌سه‌دا 15ى کۆى گشتى پاره‌که‌ى پێده‌درێت.
پێشه‌وا عومه‌ر، ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه به‌ڵێنده‌ران بۆ چاره‌سه‌رکردنى پێدانى پاره به‌و که‌سانه‌ى که کاریان له‌گه‌ڵ کردوون وه‌ستاو کرێکار‌و مه‌واد جوڵه‌یان به پاره‌کانیان کردووه بۆ هه‌ژمارێکى تر‌ى بانکى.
سه‌رۆکى لقى سلێمانى یه‌کێتى به‌ڵێنده‌ران جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که حکومه‌ت به‌شێکى زۆرى قه‌رزه‌کانى داوه‌ته‌وه ئه‌وانه‌ى پاره له‌حساب بانکیهکانیاندا هه‌بووه.
ناجى شێخ عیزه‌دین، سه‌رۆکى لقى یه‌کێتى به‌ڵێنده‌رانى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «ئێمه له‌کاتى قه‌یرانى داراییه‌وه تریلۆنێک و 352 ملیۆن دینارمان لاى حکومه‌ت هه‌بووه، له‌و پاره‌یه 300 ملیار دینارى بهنهختینهیى دراوه‌ته ده‌ست به‌ڵێنده‌ران، هه‌ندێکیشى بۆ پرۆژه خێراکان خه‌رجکراوه«.
هه‌روه‌ها وتیشى «حکومه‌تى هه‌رێم خه‌مڵاندنى کردووه که ئێستا 300 ملیۆن دۆلار قه‌رزارى به‌ڵێنده‌رانه، ئه‌گه‌ر ئه‌م 100 ملیۆن دۆلاره‌ش دابه‌ش بکات ته‌نها 200 ملیۆن دۆلار ده‌مێنێته‌وه«.
به‌شى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ هاوڵاتی، جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه به‌و پێیه‌ى چه‌کى بانکى له‌بازاردا مامه‌ڵه‌ى پێکراوه ناکرێت پاره بۆ ئه‌و چه‌کانه خه‌رج بکرێت راشیگه‌یاند «رێنمایى تایبه‌ت بۆ خه‌رجکردنى ئه‌و 100 ملیۆن دۆلاره راده‌گه‌یه‌نین».
بڕیاره ئه‌مڕۆ یان سبه‌ى ده‌ست به‌دابه‌شکردنى ئه‌و 100 ملیۆن دۆلاره بۆ به‌ڵێنده‌ران بکرێت و وه‌زاره‌تى دارایش به‌پێى رێنماییه‌کى تایبه‌ت خه‌رجى ده‌کات.